دووه‌م داڕمانى به‌هاى بتكوه‌ین له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێردا

هەواڵ / ئابوری :: 17/01/2018‌ :: 573‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دواى ئەو هه‌ڵكشانه‌ خێرا و به‌هێزه‌ى مانگى رابردوو، دراوى بتكوه‌ین، كه‌ له‌ 20 هه‌زار دۆلار نزیكبۆوه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌هاى دراوى ئه‌لیكترۆنى بتكوه‌ین بۆ كه‌متر له‌ 10 هه‌زار دۆلار دابه‌زی.


له‌ ماوه‌ى بیست و چوار كاتژمێرى رابردوودا، دراوى بتكوه‌ین به‌رده‌وامبوو له‌ دابه‌زین، زیاتر 7% به‌هاكه‌ى هاته‌خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێكخه‌رانى كاروبارى دراوى ئه‌لیكترۆنى مه‌رجه‌كانیان بۆ به‌كارهێنانى توندتر كردوه‌.

ئه‌م دابه‌زینه‌ى دراوى بتکوه‌ین، دواى ئه‌وه‌ هات، كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ كۆریاى باشور و چین، به‌نیازن به‌كارهێنانى قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش  ئەگەری زیادبوونی هه‌ڵمه‌تەكان دژى بتكوه‌ین زیاتر کردوە.

له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2017 دا به‌هاى دراوى بتكوه‌ین گه‌یشته‌ سه‌روو 900 دۆلار، به‌ڵام له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌مى 2017  به‌هاكه‌ى بۆ نزیك 20 هه‌زار دۆلار به‌رزبۆوه‌.

بتكوه‌ین دراوێكى گریمانه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌ ساڵى 2009 ده‌ست به‌به‌كارهێنانى كرا، له‌لایه‌ن بانكه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان هیچ كۆنتڕۆڵ و چاودێرییه‌كى له‌سه‌ر نیه‌ و به‌هاى به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رزبۆته‌وه‌.

زۆربه‌ى بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كانیش هۆشدارى له‌ به‌كارهێینانى ده‌ده‌ن، پێیانوایه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاکەی "بڵقه‌"و له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا بێت، ده‌ته‌قێت و هه‌رەس ده‌هێنێت.




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure