فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2018‌ :: 284‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
مانشێتی ئەمڕۆ 17ی کانونی دووەمی 2018ی بەشێک لەڕۆژنامە کوردستانییەکان.

كوردستانى نوێ:

- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا: پشتگیریى له‌ دیالۆگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین
  * عه‌بادى: چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم
  * نێچیرڤان بارزانى: هه‌میشه‌ ئاماده‌بووین بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا
- (كوردستانییه‌كان) بایكۆتى دانیشتنى (نوێنه‌ران) ده‌كه‌ن
- كۆمسیۆن: 27 هاوپه‌یمانێتى پێكهێنراوه‌
- ئه‌مریكا هێزێكى نوێ له‌ سوریا دروست ده‌كات و روسیا و توركیاش نیگه‌رانن
- كتێبێك سیاسه‌ته‌كانى تره‌مپ له‌ جیهاندا ئاشكرا ده‌كات
- عه‌بادى: كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش ده‌نێرین
- ئه‌مریكا: ده‌ستبه‌ردارى هه‌سه‌ده‌ نابین
- ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى: پێداچوونه‌وه‌ به‌ رسوماته‌كانى شاره‌وانیدا بكرێت
- بازاڕه‌كان به‌ ته‌واوى روویان له‌ كزبوونه‌
- عیراق به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى نه‌وت ده‌گه‌یه‌نێته‌ پێنج ملیۆن به‌رمیل
  * نرخى به‌رمیلێك به‌ 80 دۆلار
- رێكخراوى كۆچ: نیوه‌ى زیاترى ئاواره‌ عیراقییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنى خۆیان  "له‌ژێر فشاردا بووه‌"
- فۆتۆجۆرناڵیستێكى كورد خه‌ڵاتى هونه‌ریى جیهانیى به‌ده‌ستهێنا
- له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانى ئێڤرست ئه‌ڵقه‌ى هاوسه‌ریان گۆڕییه‌وه‌

خه‌بات:
- فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێنه‌وه‌
  * باڵیۆزى بریتانیا: له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا ره‌وشى هه‌رێم پێشكه‌وتنێكى باش به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت
- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رێكس تیله‌رسن په‌یوه‌ندى به‌ سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌كات
- گه‌وره‌ كۆمپانیاى شێڤرۆنى ئه‌مریكایى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ست به‌ كاره‌كانى ده‌كاته‌وه‌
- موراسیلون: پاپاى ڤاتیكان سوپاسى نێچیرڤان بارزانى كردووه‌ بۆ له‌خۆگرتنى مه‌سیحییه‌كان
- د. مه‌حمود عوسمان: هه‌ر لایه‌نێك هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ عه‌بادیدا بكات ته‌نیا عه‌بادى سوودمه‌ند ده‌بێت
- محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: ورده‌كارییه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر له‌ كتێبێكى مێژووییدا بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌
- موقته‌دا سه‌در ره‌خنه‌ى توند له‌ حه‌یده‌ر عه‌باد ده‌گرێت
- سه‌فین دزه‌یى: تا ئه‌وكاته‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌نجام هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێدانى مووچه‌
- رووسیا ئاماده‌ى نێوه‌ندگیریى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه‌
- ئه‌ردۆغان و یه‌په‌گه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنى یه‌كترى ده‌كه‌ن
- كه‌سوكارى پێشمه‌رگه‌ دیله‌كان یاداشتێكیان ئاراسته‌ى یوئێن كرد و به‌دواى چاره‌نووسى رۆڵه‌كانیانن
- عێراق.. 27 هاوپه‌یمانیه‌تى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو ركابه‌ریى یه‌كتر ده‌كه‌ن
- تا میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ خورماتوو بمێننه‌وه‌ ژیانى هیچ كوردێك پارێزراو نابێت
- په‌یمانگایه‌كى راگه‌یاندن پێشێلكارییه‌كانى دژ به‌ رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن له‌ كه‌ركوك و خورماتوو ده‌خاته‌ڕوو
- رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كانى به‌غدا ئاشكرا ده‌كات
- نیكى هالى: ئه‌مریكا چاو له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ مه‌ترسیداره‌كانى ئێران ناپۆشێت
- 200 خێزانى كه‌ركوك و خورماتوو له‌ چه‌مچه‌ماڵ و 6878 منداڵى په‌نابه‌رى سوورى هاوكارى ده‌كرێن
- وه‌زیرى دارایى هه‌رێمى كوردستان: له‌پێناو مووچه‌خۆرى راسته‌قینه‌دا هه‌نگاوى جیددى ده‌نێین
- شاندى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌چنه‌وه‌ به‌غدا .. تائێستا دووجار لیستى مووچه‌كانیان بۆ به‌غدا ره‌وانه‌ كراوه‌

ئاژانس:
- به‌غدا نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌رده‌كات
- ناكۆكیى ده‌كه‌وێته‌ نێوان سه‌له‌فییه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى
- دوو مانگه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ چاوه‌ڕێى پارێزگارى نوێیه‌
- به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى: به‌غدا گومرگ و جه‌وازاتى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى ده‌وێت
  * به‌غدا ستافێكى ره‌مزى ده‌نێرێته‌ فڕۆكه‌خانه‌كان
- هه‌شت هه‌زار چه‌كدارى ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌ هه‌رێم مووچه‌ وه‌رده‌گرن
- به‌غدا له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ ریفراندۆم هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌..پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى ئه‌ستۆپاكى به‌ فه‌رمانبه‌ران به‌كارده‌هێنێت
- په‌رله‌مانى كوردستان فریاى یاساكانى ناكه‌وێت
- سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى: 460 كه‌س به‌ پله‌ى تایبه‌ت خانه‌نشین كراون و ئه‌و پله‌یه‌شیان نه‌بینیوه‌
- ساڵح موسلیم: رێگه‌ به‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌زموونى كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ناده‌ین له‌ رۆژئاوا
- سلێمانى له‌ هه‌ولێر و دهۆك مریشكخۆرتره‌ .. ساڵى 25 ملیۆن دانه‌ ده‌خوات
  * ساڵانه‌ 100 هه‌زار ته‌ن مریشك له‌ ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و 80 هه‌زار ته‌ن مریشكى به‌ستووش هاورده‌ ده‌كرێت
- قاچاخ هه‌رێمى پڕكردووه‌ له‌ خۆراكى خراپ
- به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت فریاى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ نه‌كه‌وت

هه‌ولێر:
- وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رێكس تیله‌رسن په‌یوه‌ندیى به‌ سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ كرد
  * ئه‌مریكا گرنگى به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات
- شانه‌ نوستووه‌كانى داعش یه‌خه‌ به‌ داهاتووى عیراق ده‌گرن
- ئه‌مڕۆ شاندى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ ده‌چنه‌وه‌ به‌غدا
- په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانى خورماتوو ده‌كات
- گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاسایى ده‌بێته‌وه‌
- چوونى شاندى جیاجیا بۆ به‌غدا پێگه‌ى كورد لاواز ده‌كات 
  * سه‌ردانى شاندى حزبى بۆ به‌غدا زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد ده‌گه‌یه‌نێت
- به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان: كۆنفیدراڵى چاره‌سه‌ره‌
- ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى: با توركیا مه‌نبه‌ج له‌گه‌ڵ زه‌وى بكاته‌ یه‌ك
- بریتانیا داوا له‌ هاووڵاتیانى ده‌كات نه‌چنه‌ توركیا
- ئه‌مریكا ستراتیژى ساڵى 2011 دووباره‌ناكاته‌وه‌
- د. كه‌مال قادر: پێویسته‌ مامۆستایانى سه‌ره‌تایى و پێش سه‌ره‌تایى مه‌شق و راهێنانیان پێ بكرێت
- به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان پێویستى به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌په‌له‌ هه‌یه‌

وشه‌:
- پارێزگاى هه‌ولێر و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له‌سه‌ر مزگه‌وتێك له‌ كێشه‌ى قووڵدان
- سه‌رۆكى نووسینگه‌ى كه‌ركوكى لیژنه‌ى ماده‌ى 140: كه‌ركوك له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌دایه‌
- یه‌كتر ته‌واوكردن و گۆڕینه‌وه‌ى رۆڵ له‌ نێوان مالیكى و عه‌بادیدا هه‌یه‌
- بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنه‌وه‌ى مه‌كته‌بى عه‌سكه‌رى له‌ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامى سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
- 16ى ئۆكتۆبه‌ر كاریگه‌ریى له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانیش هه‌بووه‌
- سه‌ره‌ڕاى ته‌نگژه‌كان له‌ رواندز چه‌ندان پڕۆژه‌ جێبه‌جێ كراون
- به‌شێك له‌ شۆفێرانى تاكسى بوونه‌ته‌ دێوه‌زمه‌ى كچان
- پاسى هاتوچۆى قوتابییان دانیشتوانى هه‌ولێر نیگه‌ران ده‌كه‌ن
- دزیكردن له‌ هاوكاریى ئاواره‌كان بارى هه‌رێمى كوردستانى قورستر كرد
- كورد و سوننه‌ و شیعه‌ به‌ په‌رته‌وازه‌یى به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن
- حزبه‌ مه‌ده‌نى و لیبڕاڵه‌كانى عێراق جارێكى تر په‌رته‌وازه‌ بوونه‌وه‌
- له‌ كوردستان نرخى زۆربه‌ى شته‌كان دابه‌زیون چاره‌سه‌رى نه‌خۆش نه‌بێت
- له‌ عێراق 250 ملیۆن و له‌ كوردستان 58 ملیۆن پاره‌ى ساخته‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure