دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ناسنامه‌ی وه‌فده‌كه‌ی توركیا بۆ پارێزگاكه ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت "ئه‌و وه‌فده میتی توركیا بوون".
ئازاد جه‌باری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌دواڕۆژ ی وت: "ئه‌و وه‌فده‌ی سه‌ردانی كه‌ركوكی كردووه بریتی بووه له ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا كه به میت ناسراوه و له‌به‌غداوه هاتوون و حه‌سه‌ن تۆران، په‌رله‌مانتاری عێراقیان له‌گه‌ڵدا بووه".
وتیشی "وه‌فده‌كه‌ی میت، له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت كۆبوه‌ته‌وه و دواتر چاوی كه‌وتووه به كوتله‌ی عه‌ره‌بی و توركمانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كوتله‌ی كوردی له‌هاتنی ئه‌و وه‌فده ئاگادارنه‌كراوه‌ته‌وه".