ساڵی ڕابردوو 160 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانی گەرمیانی کردووە

هەواڵ / کوردستان :: 17/01/2018‌ :: 254‌ جار بینراوە

دواڕۆژ: دەشتی ئەنوەر
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ئاماری ساڵی ڕابردووی بەڕێوەبەرایەتیەکەیانی ڕاگەیاند کە 160 هەزار نەخۆش سەردانی کردوون.

سیروان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: له‌ماوه‌ى ساڵی 2017 دا (160) هه‌زار و (343) نه‌خۆش سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستى راوێژكارى ته‌ندروستی و ( 14) هه‌زار و (751) له‌و هاوڵاتیانه‌، داخڵ به‌ نه‌خۆشخانه‌كان كراون و خه‌وێنراون.

هه‌ر له‌و ساڵه‌دا (171) هه‌زار و (753) كه‌س سه‌ردانى مه‌ڵبه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه‌، هه‌روه‌ك (59) هه‌زار و (125) نه‌خۆش سه‌ردانى بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه‌.

وتیشی: هەر لە ساڵی پاردا (6) هه‌زار و (888) نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام دراوه‌، له‌و رێژه‌یه‌ (202) دانه‌یان نه‌شته‌رگه‌ری  سه‌روو گه‌وره‌ بوون 3 هه‌زار و 48 دانه‌یان نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ بوون (3) هه‌زار و (137) دانه‌یان نه‌شته‌رگه‌ری مام ناوه‌ند و (501) نه‌شته‌رگه‌ری بچووك بوون، ئەمە جگە لەوەی (21) هه‌زار و (325) سۆنار بۆ هاوڵاتیان كراوه‌و(17) هه‌زار و (586) تیشك "أشعه‌" گیراوه‌ و 2 هه‌زار و (53) له‌ره‌ى موگناتیسیی MRI بۆ هاوڵاتیان كراوه‌، له‌گه‌ڵ هه‌زار و (995) مفراس.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد: (225) هه‌زار  و (993) پشكنینى تاقیگه‌یی له‌بواره‌ جیاوازه‌كان بۆ هاوڵاتیان كراوه‌، لەگەڵ ئه‌نجامدانى (2) هه‌زار و (20)  پرۆسه‌ى "غسل" شتنه‌وه‌ى گورچیله‌، له‌ سه‌نته‌رى گورچیله‌ى ده‌ستكرد له‌گه‌رمیان ئەنجامدراوە.

هاوکات لیژنه‌ى پزیشكیی هه‌میشه‌یی گه‌رمیانیش (11) هه‌زار و (200) پشكنینی جیاوازى وه‌كو پشكنینی چاو و راپۆرتی پزیشكیی و هی تر كردووه‌ و سه‌نته‌رى راهێنان و چاره‌سه‌رى ده‌روونى له‌ كه‌لاریش خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى و ده‌رونیان بۆ  هه‌زار و (964) هاوڵاتى دابینكردووه‌و سه‌نته‌رى ددانمان (7) هه‌زار 10 كارى كردوه‌ له‌ بینینی نه‌خۆش و چاره‌سه‌ر و پشكنین و نه‌شته‌رگه‌رى و دروستكردنى ددان و پڕكردنه‌وه‌و پاككردنه‌وه‌ى ددان و تیشكى ددان و هی تر.

لە بارەی دەستبەسەراگرتنی دەرمانی بەسەرچوو دەڵێ: لیژنه‌كانى چاودێریی ته‌ندروستى له‌ساڵی 2017 دا ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر (10) ته‌ن و (863) كیلۆ خۆراك و ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ى ئارایشتى نه‌شیاو و به‌سه‌رچوو و خراپ، هه‌روه‌ها 805 مۆڵه‌تى ته‌ندروستییان به‌ شوێنكاره‌كان داوه‌و 62 شوێنكار به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه‌ غه‌رامه‌كراون و 16ى تر داخراون و ناسنامه‌ى ته‌ندروستیشیان بۆ هه‌زار و 59 كه‌س نوێكردوه‌ته‌وه‌.

سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا: لیژنه‌ى پزیشكیی تایبه‌تى ته‌ندروستى گه‌رمیان به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودێریی و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌رمیان پشكنینی پزیشكیی بۆ (5) هه‌زار و 709 هاوڵاتى كردوه‌ كه‌ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و لیژنە و تیمی تایبەتمان بۆ گوندەکانی گەرمیان و ئاوارەکان دابینکردووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە