سێ وڵاتی ئەوروپا گەنجی عێراقی بۆ خزمەتی سەربازی وەردەگرن

هەواڵ / عێراق :: 18/01/2018‌ :: 273‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دەستەی كۆچ و كۆچبەرانی وڵاتانی ئیسكەندناڤی رایدەگەیەنێت "كۆی گشتی ئەو هاوڵاتییە مەسیحییانەی پێشوازییان كردوون، 4 ملیۆن و نیوی تێپەڕ كردووە، دەشڵێت "350 هەزار كەسیان لەهێزە ئەمنییەكان دادەمەزرێنن".

ئەو دامەزراوەیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی نەبوونەتە هۆكاری هیچ كێشەیەك و تەنها یەك داوایان هەیە، بەوەی دێر و كەنیسەیان بۆ دروستبكرێت لەو شوێنانەی لێی جێگیر كراون.

بەگوێرەی ئاماری ئەو دامەزراوەیە، كۆچبەرە عێراقییەكان لێهاتوون لەكاری دەستی و دار و تەختە و بوونەتە دەستی كارێكی بەهێز بۆ ئابووری سوید بەتایبەتی.

دەستەی كۆچ و كۆچبەرانی ئیسكەندەناڤی ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە رەگەزنامە دراوە بە 4 ملیۆن و 500 هەزار مەسیحی كە لەعێراقەوە كۆچیان كردووە بۆ وڵاتانی ئیسكەندناڤی لەساڵی 2018دا.

بەگوێرەی ئامارەكە، زیاتر لە 800 ملیۆن یۆرۆ خەرج كراوە بۆ دابینكردنی شوێنی مانەوە و پێدانی مافی مانەوە بەو مەسیحییانە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەت بەرگری ئەو وڵاتانەش، هەر گەنجێكی عێاقی تەمەنی بووە 18 ساڵ، دەتوانێت لەریزەكانی سوپا نەرویج و سوید و فینلەندا ئەرك وەربگرێت.

هاوكات ئەوەش ئاشكرا كراوە كزیاتر لە 350 هەزار گەنجی عێراقی مەسیحی دەتوانن ببۆنە سەرباز بەوپێیەی گەنجی وڵاتانی خۆیان حەزیان لەراژەی سەربازی نییە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو كۆچبەرە عێراقییانە مەسیحی و سریانی و كلدان و ئاشوورین.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure