كەركوك: هەڕەشە لە بەڕێوەبەری خوێندنگاكانی خوێندنی كوردی دەكرێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/01/2018‌ :: 363‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
هێزێكی نەناسراو چونەتەسەر ئیدارەی ژمارەیەك خوێندنگەی سەر بە خوێندنی كوردی لە كەركوك و داوای سڕینەوەی ئاڵای كوردستانیان لەتابلۆی خوێندنگاكاندا لێكردوون.


رەئوف محێدین، بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركوك بە دواڕۆژی وت "لەلایەن هێزێكی چەكدارەوە كە هێشتا ناسنامەیان ئاشكرانەبووە كە پۆلیسە یاخود سوپا هەڵكوتراوەتە سەر ئیدارەی چەند خوێندنگایەكی بەشی كوردی لە كەركوك و داوایان لێكراوە ئاڵای كوردستان لە تابلۆی بەردەم خوێندنگاكان بسڕنەوە".

وتیشی "تاوەكو ئێستا ئەو هێزە چونەتە سەر زیاتر لە 6 خوێندنگا و هەڕەشەی دەستگیركردن و كردنە سندوقی ئۆتۆمبێل لەبەڕێوەبەری قوتابخانەكان كراوە".

بەڕێوەبەری پەروەردەی خوێندنی كوردی ئەوەشی خستەڕوو كە ئەگەر ئەو رێوشوێنەی داواكراوە لەرێگەی یاسا و پەروەردەی كەركوكەوە بكرێت ئەوە پابەنددەبن پێوەی بەپێچەوانەوە بەكارێكی نایاسایی دادەنێن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure