له‌ كه‌ركوك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن

هەواڵ / کوردستانی :: 16/01/2018‌ :: 210‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

مانشێتی ئەمڕۆ 16ی کانونی دووەمی 2018ی بەشێک لەڕۆکنامە کوردستانییەکان.

كوردستانى نوێ:
- سه‌رۆك مام جه‌لال خه‌ڵاتى باشترین سه‌رۆك كۆمارى عیراقى پێبه‌خشرا
- عه‌مر موسا: توركیا له‌ ئێران مه‌ترسیدارتره‌ بۆ ناوچه‌كه‌
- فڕه‌نسا: 600 چه‌كدارى توندڕه‌وى فڕه‌نسا له‌ سوریان
- ئه‌مریكا: لافاوى گه‌وره‌ روویدا
- پێكهێنانى كابینه‌ى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا نزیك بۆته‌وه‌
- سه‌رۆك كۆمار په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌كه‌ى ساحه‌ى ته‌یه‌ران ئیدانه‌ ده‌كات
- كه‌ركوك چه‌قى گۆڕانكاریى هاوكێشه‌كانه‌ له‌ كوردستان و عێراقدا
- ماكگۆرك: تره‌مپ هه‌ڵه‌كانى عێراق له‌ سوریا دووباره‌ ناكاته‌وه‌
* ئه‌مریكا له‌ داننان به‌ره‌و فیدراڵیى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى (هه‌سه‌ده‌) نزیكبۆته‌وه‌
- ره‌هه‌نده‌كانى هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان
- نه‌مامێك به‌ناوى كۆرپه‌له‌كه‌ته‌وه‌ بڕوێنه‌

خه‌بات:
- پارتى بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى له‌ كه‌ركوك كرد
- پارتى به‌جیا به‌شداریى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان و عێراق ده‌كات
- كه‌ریم شنگالى: كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شاندى به‌غدا سه‌ركه‌وتوو بوو و بڕیارى باش دراون
- بریتانیا داكۆكى له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا ده‌كاته‌وه‌
- راگه‌یه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فیدراڵى
- كونسووڵى فڕه‌نسا پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ داخوازییه‌ ده‌ستورییه‌كانى هه‌رێم دووپات كرده‌وه‌
- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانى به‌غدا سه‌ركۆنه‌ ده‌كات
- عێراق و ئێران رووفاتى 101 سه‌ربازیان ئاڵوگۆڕ كرد
- عێراق .. نوێنه‌رانى سێ پارێزگاى سوننه‌ هاوپه‌یمانیه‌تێكیان پێكهێنا
- سه‌رۆكى ئه‌فغانستان: پشتیوانیى ئه‌مریكا نه‌بێت سوپاكه‌مان شه‌ش مانگ به‌رگه‌ ناگرێت
- هه‌ڵه‌بجه‌ .. كۆكردنه‌وه‌ى هاوكاریى بۆ قوتابیانى به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان
- خولێكى دوو رۆژه‌ بۆ مامۆستایانى ئایینى له‌ دیوانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف كرایه‌وه‌
- هه‌ولێر .. كێشه‌ى بێ ئاویى چه‌ند گه‌ڕه‌كێك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
- سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسان 2 راپۆرت له‌باره‌ى ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى دژى رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدراون بڵاوده‌كاته‌وه‌
- هه‌ولێر .. له‌ نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌ڕین هۆڵى نه‌شته‌رگه‌رى كۆئه‌ندامى هه‌رس و جگه‌ر ده‌كرێته‌وه‌
- هاتوچۆى هه‌ولێر سیسته‌مێكى بۆ رێگرى له‌ واسته‌كارى دانا
- ئینته‌رنێت چى له‌ دانیشتوانى كوردستان كردووه‌؟
  * هاووڵاتییه‌ك: ئینته‌رنێت بۆته‌ هۆى تێكدانى شیرازه‌ى خێزان و چه‌نده‌ها كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و دابڕانى كه‌سوكار له‌یه‌كترى
- ئایا میدیاكان له‌ئاست ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیدان؟
- گرنگى هه‌ڵپاچینى نوێبوونه‌وه‌ بۆ دارى میوه‌جات
- فاو .. نرخى خۆراكى جیهانى دابه‌زى
- رێكخراوى كوردستان فۆتۆ پێشانگایه‌كى گه‌وره‌ى فۆتۆگرافى له‌سه‌رئاستى كوردستان ده‌كرێته‌وه‌

ئاوێنه‌: 
- 50 ساڵه‌ كوردستان وشكه‌ساڵى به‌مجۆره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ .. ده‌یان گوند به‌ تانگه‌ر ئاویان بۆ ده‌چێت و كانیاوه‌كانیان نه‌ماون 
- پێشبینى ده‌كرێت ده‌نگى كورد له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌سه‌دا 50 كه‌م بكات
- په‌یه‌ده‌: چۆن كۆبانێ سه‌ركه‌وت ئه‌مجاره‌ش عه‌فرین سه‌رده‌كه‌وێت
- ره‌وته‌كه‌ى عه‌مار حه‌كیم له‌ سلێمانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ لیسته‌كه‌یان ده‌كه‌ن
- له‌ كه‌ركوك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن
- هه‌ندێك په‌رله‌مانتار ده‌یانه‌وێ پڕۆژه‌یاساى چاكسازى په‌كبخه‌ن
- كورد ناكۆك به‌ره‌و به‌غدا ده‌چن .. هه‌ڵبژاردنى ئایارى داهاتوو بۆ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان رووداوێكى گرنگ و چاره‌نوسساز ده‌بێت
- ئایا هه‌ڵبژاردن خۆرى مالكى ئاوا ده‌كات؟
- وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ده‌یه‌وێت "كۆمپانیاى كار" بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كێڵگه‌كانى باى حه‌سه‌ن و ئاڤانا
  * گومان ده‌كرێت كۆمپانیاى كار له‌گه‌ڵ هه‌ندێك به‌رپرسى عێراقى په‌یوه‌ندى ژێربه‌ژێریان هه‌بێت
- خه‌ڵك و بازاڕ له‌ پرۆژه‌یاساى باج و رسومات ناڕازین 
- رانیه‌ له‌ مێژووى خۆى یاخى ده‌بێت .. له‌ ده‌روازه‌ى راپه‌ڕینه‌وه‌ بۆ ده‌روازه‌ى ناڕه‌زایى
- تۆمارگه‌یه‌ك له‌ سلێمانى 50 ساڵه‌ له‌سه‌ر به‌كره‌ گۆرانى تۆمار ده‌كات
- له‌ 2017دا 900 ملیۆن دینار بۆ ڤیستڤاڵى فیلم له‌ سلێمانى و دهۆك خه‌رجكراوه‌
- ساڵیادى كه‌ریم كابان له‌ سلێمانى كرایه‌وه‌
- زیاتر له‌ 17% ژنان و %6 پیاوان توشى شه‌قیقه‌ ده‌بن
- په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت به‌ده‌ست گرفتى كه‌مى مامۆستاوه‌ ده‌ناڵێنێت

هه‌ولێر:
- بریتانیا داكۆكى له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر، به‌غدا ده‌كاته‌وه‌
- پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ لیستى سه‌ربه‌خۆ به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
- ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كه‌ركوك كۆده‌بنه‌وه‌
- له‌به‌ر بوونى په‌كه‌كه‌ رۆژانه‌ توركیا سیده‌كان بۆردومان ده‌كات
- ئه‌مریكا پێى وایه‌ كه‌موكورتى زۆر له‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێراندا هه‌یه‌
- وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا: شه‌ڕى داعش كۆتایى نه‌هاتووه‌
- باوه‌ڕ به‌خۆبوون گرنگه‌ .. هه‌ندێ كه‌س به‌هۆى له‌ده‌ستدانى متمانه‌ به‌خۆیان وایان لێدێت بێ ئومێدبن
- سێیه‌مین فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تیى سینه‌ماى دژ به‌ تیرۆر له‌ هه‌ولێر به‌ به‌شدارى 46 فیلم له‌ 11 وڵات ساز ده‌كرێت

باس:
- به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایى: له‌دواى 20ى مانگ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌كرێت
- به‌غدا پسووڵه‌ى خۆراكى هه‌زاران كه‌س له‌ كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌
- له‌ خورماتوو حه‌شدى شه‌عبى له‌ تاوانه‌كانى به‌رده‌وامه‌
- سه‌فین دزه‌یى، گوته‌بێژى فه‌رمیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان: پێشنیازێك هه‌یه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان و هاوپه‌یمانان له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كاندا بڵاو بكرێنه‌وه‌
- به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و راپرسیى هه‌رێمى كوردستان: ده‌ستمان به‌ خاوێنكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران كردووه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌شى بۆ راى گشتى ده‌خرێته‌ڕوو
- عێراق 133 ملیار دۆلار قه‌رزاره‌ و به‌ ملیاران دۆلار پاره‌ى پڕۆژه‌كانیشى دیار نییه‌
- توركیا به‌ره‌و پیرى ده‌ڕوات و كوردیش هه‌ر گه‌نج ده‌بێته‌وه‌
  * له‌ داهاتوودا ژماره‌ى كورد له‌ توركیا بۆ 30 ملیۆن به‌رز ده‌بێته‌وه‌
- توركیا له‌نێوان هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ و شه‌ڕى كورسیى سه‌رۆكایه‌تیدا
- جموجۆڵى بارزگانیى له‌ ده‌روازه‌كانى قندۆڵ و قاسمه‌ڕه‌ش كز بووه‌
- ل شێلادزێ 20 ماموستا ب كه‌له‌كێ ژ رویباره‌كێ مه‌ترسى هاتن و چوونێ دكه‌ن
- كوڕێكى ئێزدى چیرۆكى خوشكه‌ رفێندراوه‌كه‌ى ده‌كاته‌ رۆمان
- رادیۆكه‌ى مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ له‌ هه‌ولێره‌ .. كاتى خۆى پاشاى عێراق وه‌ك خه‌ڵات پێشكه‌شى باخه‌وانه‌ كورده‌كه‌ى كردووه‌
- سۆپاى دار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵى هه‌ورامییه‌كان

لڤین:
- بارزانیى، سه‌رۆكێك له‌ تارماییدا
- هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستان، حیزبه‌كان كێبڕكێى ده‌نگى ساخته‌ ده‌كه‌ن 
- له‌دواى كه‌وتنى رژێمى سه‌دامه‌وه‌ كورد به‌ لاوازترین پێگه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌چێت
- ئه‌زمونى ئه‌مریكا له‌ په‌راوێزخستنى دۆسته‌كانیدا، بارزانى وه‌ك دوایین نمونه‌ 
- فه‌خره‌دین قادر، سكرتێرى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ لڤین: كاتى كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت دره‌نگ بوو 
- نهێنییه‌ ره‌شه‌كانى ره‌ققه‌ 
- له‌رووى شه‌رعیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌دراوى ئه‌لیكترۆنیى (وه‌ن كۆین)ه‌وه‌ دروست نییه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure