یه‌كگرتوو به‌ده‌نگدانی نهێنی پرسی كشانه‌وه‌ له‌حكومه‌ت یه‌كلاییده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 16/01/2018‌ :: 1043‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ به‌هۆی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر پرسی كشانه‌وه‌ له‌حكومه‌ت له‌نێو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیدا، بۆیه‌ به‌ده‌نگدانی نهێنی یه‌كلاییده‌كه‌نه‌وه‌.


دواى دوو ڕۆژ له‌ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ تائێستاش به‌رده‌وامه‌، سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه‌ گه‌یشته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى کشانەوە یان مانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت یه‌كلاییبكاته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سندوقێكی ده‌نگدان ده‌هێنن و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی بە نهێنی ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن ئایا له‌حكومه‌تی هه‌رێم بكشێنه‌وه‌ یان بمێننه‌وه‌".

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست دواڕۆژ كه‌تووه‌ له‌ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو به‌رده‌وامه‌و یه‌كێك له‌ به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ پێیباش نه‌بوو ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، دواى دوو رۆژ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یه‌كڵاییكردنه‌وه‌ى كشانه‌وه‌ یان مانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت، تائێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ ئه‌نجامێك.

وتیشى "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌منیدارى گشتى یه‌كگرتوو پێشنیارى كردووه‌ كه‌ به‌ ده‌نگدانى نهێنى بڕیاره‌كه‌ یه‌كلاییبكرێته‌وه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure