دواڕۆژ
ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، له دانیشتنى دوێنێدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم, هه‌موو لایه‌نه‌كانى ئاسایش، سنوره‌كان، گومرگ، ده‌روازه سنورییه‌كان، به‌نداوه‌كان و دۆسێى نه‌وت گفتوگۆى له‌باره‌وه‌كرا.
عه‌لى عه‌لاق، ئه‌میندارى گشى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى وهفدى دانوسانكارى به‌غدا بۆ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئاشكرایکرد، هه‌ردوولا رێككه‌وتن كه هیچ فڕۆكه‌یه‌ك له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى، به‌بێ ره‌زامه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى عێراق، نه بفڕێت نه بنیشێته‌وه.
ئاشكراشیكرد، "ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى عێراق مه‌رجى داناوه، كه نوێنه‌ریان له به‌شه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانى و ئاسایش و سه‌لامه‌تى فڕۆكه‌وانى و سه‌لامه‌تى، به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام هه‌بێت و رێكخهرێكیش بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كان دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئاسانكارى بكات بۆ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا".
هه‌روه‌ها رێككه‌وتوون، كه هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و هه‌ولێر سیستمى تاریفه‌ى كرێى فڕۆكه‌خانه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و مانگانه‌ش راپۆرتى دارایی له‌سه‌ر كرێی نیشتنه‌وه‌ى فڕۆكه و وه‌رگرتنى باج بۆ ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى بنێرن.
وتیشى "رێككه‌وتن كه مانگانه به‌سه‌رۆكایه‌تى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفته‌كان كۆبوونه‌وه بكه‌ن".
دوێنێ وهفدێكى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێریان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم كۆبونه‌وه، بۆ گفتوكردن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شتى نێوده‌وڵه‌تى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێم.