نرخی گۆشتی سور لەسۆران كه‌مده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 16/01/2018‌ :: 1774‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
قایمقامی سۆران بڕیاریدا نرخی یه‌ك كیلۆ گۆشتی نه‌رمه‌ له‌ 17 هه‌زاره‌وه‌ بۆ 13 هه‌زار دینار كه‌مبكرێته‌وه‌و  بڕیاره‌كه‌ش له‌ ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت. 


قایمقامی سۆران له‌ نوسراوێكدا، كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی كانونی دووه‌می 2017 ده‌رچووه‌و وێنه‌یه‌كى بۆ دوارۆژ نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌، به‌هۆى قه‌یرانی دارایی و دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی گۆشتفرۆشان، بڕیارماندا نرخی یه‌ك كیلۆ گۆشتی نه‌رمه‌ كه‌مبكه‌ینه‌وه‌ بۆ 13هه‌زار دینار و نرخی یه‌ك كیلۆ گۆشتی به‌ ئێسكیش بكرێت بە 11 هه‌زار دینار، له‌ بازارەکانی قه‌زای سۆران و سه‌رجه‌م ناحیه‌كانی.
 
پێشتر نرخی یه‌ك كیلۆ گۆشتی نه‌رمه‌ له‌ هه‌ندێك جێگه‌ی سۆران به‌ 17هه‌زار و له‌ هه‌ندێك جێگه‌ش به‌ 15هه‌زار دینار ده‌فرۆشرا. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure