بەفربارین لە سەنتەری ئەم پارێزگایانە دەستپێدەکات

هەواڵ / کوردستان :: 16/01/2018‌ :: 40922‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە و تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی کانوونی دووەم بڵاویکردۆتەوە کە پێشبینى دەکرێت رۆژى پێنجشەممه 18-1-2018 لە کاتەکانى بەیانى زوودا کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و هاتنى بارستە هەوایەکى سارد لە ناوەڕاستى ئەوروپا کار دەکاتە سەر تەواوى ناوچەکەمان، بۆیە باران بارین بە شێوەیەکى پچڕپچڕ لە ناوچەى جیاجیا دەبارێت و بەفر بارینیش لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان دەبارێت.

رونیشیکردۆتەوە، رۆژى هەینى ئاستى باران و بەفر بارین زیاتر دەبێت دواى زیادبوونى کاریگەریى ئەم شەپۆڵە، بە شێوەیەک لە تەواوى ناوچە شاخاوییەکان ئەو ناوچە شاخاویانەى کە بەرزیەکەیان لە هەزار مەتر زیاترە بەفر بارینى دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى کاریگەریى ئەم شەپۆلە لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دهۆکیش بەفر بارین دەبێت.
 

نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک, لە ناوچە شاخاویەکان بۆ سفر پلەى سیلیزى دادەبەزێت، ڕێژەى باران بارین لە سەنتەرى پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت لە
ماوەى کاریگەریى ئەم شەپۆڵەدا
هەولێر سەرووى 20 ملم 
سلێمانى سەرووى 30 ملم
دهۆک سەرووى 30 ملم
کرکووک (15-20)ملم
هەڵەبجە سەرووى 25 ملم 

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure