مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 16/01/2018‌ :: 225‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ مەكتەبی رێكخستنی حزبەكەی لە سلێمانی لەبارەی چەند پرسێكی گرنگ كۆدەبێتەوە.

 
رەهبەر سەید برایم ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە دواڕۆژی راگەیاند، بڕیارە مەكتەبی رێكخستنی حزبەكەیان لە سلێمانی لەبارەی چەند پرسێكی گرنگ كۆدەبنەوە.

وتیشی:"لە مەكتەب رێكخستن زیاتر لە 15 ئەندامی سەركردایەتی هەیە، كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی و دۆزینەوەی رێگەچارە بۆیان و هەوڵدان بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی.

ئاماژەی بۆ ئەوشكردووە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش قسەكردن دەبێت، لەبارەی كۆنگرەی یەكێتییەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure