ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 16/01/2018‌ :: 421‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، هۆگر كەمال
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێشەممە 16ی كانوونی دووەم ئەنجومەنەكەیان لەسەر چەند پرسێك كۆدەبێتەوە و بە دەنگدان جێگرێك لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پارێزگاری شارەكە دادەنێن.


ئازاد حەمەئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە دواڕۆژی وت "لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بە دەنگدان جێگرێك بۆ هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی دادەنێین، كە (ئەحمەد عەلی ئەحمەد) لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان كاندیدە بۆ ئەو پۆستە".

ئاماژەی بەوەشدا، هەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە وەرگرتنی رسوماتی شارەوانییەكان دەكەن.

ئەمەش كارنامەی كۆبوونەوەكەیە:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure