49 هه‌زار كه‌س له‌ هه‌رێمى كوردستان داده‌مه‌زرێندرێن

هەواڵ / کوردستان :: 15/01/2018‌ :: 22753‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق دامه‌زراندنی كارمه‌ندان بۆ سندوقى ده‌نگدان و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌كرێته‌وه‌ و به‌رپرسى ئۆفیسى هه‌ولێرى كۆمسيۆنیش ده‌ڵێت "49 هه‌زار كه‌س بۆ هه‌ر سێ پارێزگاى هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك داده‌مه‌زرێنرێن".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ى كانوونى دووه‌مى 2018، كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق هه‌لى كار و پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى دامه‌زراندنى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یاند.

عه‌لى قادر، به‌رپرسى ئۆفیسى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "دامه‌زراندنه‌كان هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌".

وتیشى "15 هه‌زار كارمه‌ند له‌هه‌ولێر و 17 هه‌زار كارمه‌ند له‌سلێمانى ده‌بێت، بۆ دهۆكیش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌بێت".

مه‌رجه‌كانى دامه‌زراندنى كارمه‌ند له‌ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان:

1ـ تەواوی کارمەندانی فەرمانگەکانی دەوڵەت، کە کەمترین بڕوانامەیان ئامادەیی بێت.
2ـ ئەندامانی سەندیکای پارێزەران و یاساییەکان.
3ـ قوتابیان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەهەموو قۆناغەکانەوە، بەمەرجێک تەمەنی 18 ساڵ کەمتر نەبێت. 

مەرجە داواکراوەکان بۆ پیشکەشکاران؛ 
1ـ نابێت پێشکەشکار تەمەنی لە 63 ساڵ زیاتر و 18 ساڵ کەمتر بێت. 
2ـ رێوشوێنەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەری نەیگرێتەوە.
3ـ نابێت فەرمانبەری دامودەزگا ئەمنی و عەسکەریەکان بێ 
4ـ نابێت هیچ بڕیارێکی کۆمسیۆن بۆ سزادانی دەرچوو بێت.
5ـ نابێت نوێنەری قەوارە سیاسیەکان بێت یان چاودێری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بێت لەڕۆژی دەنگداندا.
6ـ پێویستە دانیشتووی ئەو پارێزگایە بێت پێشکەشی دەکات بۆی.
7ـ پێویستە لەسنووری جوگرافی ناوەندی تۆمارکردنی بێت.
8ـ نابێت نزیکایەتی هەبێت لەگەڵ کاندیدەکان (باوک ـ دایک ـ برا ـ خوشک ـ هاوسەر ـ کوڕ ـ مام ـ خاڵ).

تێبینی: پێشکەشکردن دەبێت لەڕێی سایتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە بێت (كلیك لێره‌ بكه‌) و هەژمارەکەش لەرۆژی 2018/1/15ەوە دەکرێتەوە، تا 2018/3/30 بەردەوام دەبێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure