یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 15/01/2018‌ :: 321‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچەر عەلی 
یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان لەسەر پرسی كشانەوە لە حكومەت ئەمڕۆ دووشەممە 15ی كانونی دووەم لەگەڵ سەرۆكی حكومەت كۆدەبێتەوەو بڕیاریش وایە ئێوارەی ئەمڕۆ بڕیاری یەكلا كەرەوە لەبارەی كشانەوە یان مانەوە لە حكومەت بدات.

رۆژی 25ی كانونی یەكەمی 2017، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو لە بارەی پرسی كشانەوە لە حكومەت كۆبۆوە و دواتر بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو چەند مەرجێكی بۆ مانەوە لە کابینەی 8 ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کرد و ماوەی 20 رۆژی دیاری كرد گەر حكومەت مەرجەكانیان جێبەجێ‌ نەكات لە حكومەت دەكشێنەوە.

لەوبارەیەوە كەژاڵ هادی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركرادیەتی یەكگرتوو دوای تەواو بوونی بەشی یەكەمی كۆبوونەوەكەیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی شورا كۆبوونەوەكەی بۆ كاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەڵپەسارد ئەوەش بەهۆی ئەوەی لیژنەی دانوستانكاری یەكگرتوو كاتژمێر 2:30ی ئەمڕۆ لەگەڵ وەفدی حكومەتی هەرێم بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی كۆدەبێتەوە.

وتیشی "دوای تەواو بوونی كۆبوونەوەی یەكگرتوو لەگەڵ حكومەت جارێكی تر ئەنجومەنی سەركردایەتی لە كاتژمێر 4ی ئێوارە كۆدەبێتەوەو بڕیاری یەكلا كەرەوە دەدات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure