12 ملیۆن قوتوى شیر له‌ 83 وڵات ده‌كێشرێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 14/01/2018‌ :: 285‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانیاى"لاكتالیس"ى فه‌ره‌نسى ئاشكراى كرد، به‌هۆى ده‌ركه‌وتنى توشبوون به‌ نه‌خۆشى سالمۆنیلا، بڕیاریاندا 12 ملیۆن قوتو شیرى مناڵ، له‌ 83 وڵات ده‌كێشێته‌وه‌.

ئیمانۆئیل بیسینییه‌، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانیاى (lactalis)ى فه‌ره‌نسى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند "به‌رده‌وام ده‌بن له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و شیره‌ له‌ بریكاره‌كانیان، كه‌ 12 ملیۆن قوتو ده‌بێت، هه‌موو شیره‌كان وه‌رده‌گرنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى شیره‌كان نه‌كه‌وێته‌ سه‌ر بریكاره‌كان.

وتیشى" قه‌ره‌بووى ئه‌و خێزانانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌، له‌ شیره‌كه‌ زیانیان پێگه‌یشتوه‌.

به‌پێى ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان له‌ 9ى كانوونى دووه‌مدا 35 مناڵ، دواى ئه‌و شیره‌یان خواردوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاى "لاكتالیس" به‌رهه‌مهاتووه‌ توشى سالمۆنیلا بوون.

له‌ فه‌ره‌نساش له‌ مانگى كانوونى یه‌كه‌مدا سه‌دان خێزان كه‌ مناڵى شیره‌خۆره‌یان هه‌یه‌، سكاڵایان تۆماركردوه‌ كه‌ مناڵیان تووشى زامدارى بوون و ژیانى كه‌سانى دیكه‌شیان خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure