نرخی دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 14/01/2018‌ :: 200‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ی كانونی دووه‌م، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 125 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ شارى سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابه‌زى و 100  دۆلار به‌ 125 هەزار و 650 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوون:
100 دۆلار بە 125 هەزار و 650 دینار.
100 پاوەن بە 171 هەزار و 500 دینار.
100 یۆرۆ بە 153 هەزار و 250 دینار.
100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 28 هەزار و 750 دینار.
100 لیرەی تورکی بە 34 هەزار دینار.

دوێنێش نرخی دراوەكان بەمجۆرە بوون:
100 دۆلار بە 125 هەزار و 850 دینار.
100 پاوەن بە 172 هەزار.
100 یۆرۆ بە 153 هەزار و 500 دینار.
100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 28 هەزار و 750 دینار.
100 لیرەی تورکی بە 34 هەزار دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure