كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌
عێراق 400 ملیار دینار بۆ بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان ته‌رخان ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 14/01/2018‌ :: 423‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ ساڵى 2018 بڕى 500 ملیار دینار (419.48 ملیۆن دۆلار) بۆ پاڵپشتى پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون ته‌رخان كرد.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند "له‌ ساڵانى 2016 و2017 بڕى 1.4 تریلیۆن دینار (1.17 ملیار دۆلار) بۆ پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون ته‌رخان كراوه‌، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین ته‌رخانه‌ بۆ پاڵپشتى پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون له‌ مێژووى عێراقدا.

بانكى ناوه‌ندى رونیكردۆته‌وه‌، ئه‌و قه‌رزه‌ بۆ پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوونه‌، به‌ رێوشوێنى ئاسان و به‌قه‌رزوه‌رگره‌كان ده‌درێت و قه‌رزى پرۆژه‌ پیشه‌سازیی و كشتوكاڵى و پرۆژه‌ى پچووك به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌گشتیش تا ئێستا بانكى ناوه‌ندى بڕ‌ى 4.5 تریلیۆن دینار (3.78 ملیار دۆلار)ى ته‌رخان كردوه‌.

حكومه‌تى عێراقیش له‌ پرۆژه‌ یاسای ساڵى 2018 بڕى 400 ملیار دینار (336.85 دۆلار) وه‌ك بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق ته‌رخان كردوه‌ و هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure