خورماتوو لەدەستی "بەرپەرچدانەوەی خیرا"دا

هەواڵ / عێراق :: 13/01/2018‌ :: 958‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
دوای گەیشتنی هێزێکی سەربازی به‌ناوی "بەرپەرچدانەوەی خیرا" لەبەغداوە بۆ خورماتوو، مەلەفی ئەمنی شارەکەی گرتەدەست و هەڵمەتی داماڵینی چەکیشی دەستپێکرد لەتەواوی شارەکەدا، باڵی سەربازی بەدریش دەڵێت "هەنگاوی یەکەمە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزاکە".


عاتف نەجار، فەرماندەی باڵی سەربازی رێکخراوی به‌در لەخورماتوو بەدواڕۆژی وت "ئەو هیزەی لەبەغداوە رەوانەی قەزاکە کراوە هەڵمەتی داماڵینی چەکیان دەستپێکردووە لەتەواوی گەڕەکە تورکمانی و کوردنشینەکان و ماڵ بەماڵ دەپشکنن".

وتیشی "لەچوارچیوەی هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە و رەخساندنی رەوشێکی گونجاو بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی کورد، مەلەفی ئەمنی خورماتوو رادەستی هیزی " بەرپەرچدانەوەی خیرا" کراوە بە فەرماندەیی ئەبو توراب و تەواوی حەشدی شەعبیش لەقەزاکە دورخراونەتەوە".

ئەو بەرپرسە سەربازییەی بەدر، رەتیکردەوە هیچ کیشەو ئاڵۆزییەک دروستبوبێت بەهۆی رادەستکردنی مەلەفی ئەمنی شارەکە بەو هیزەی بەغدا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure