به‌رپرسێكی باڵای عێراق له‌هه‌وڵی تیرۆركردن رزگاری بوو

هەواڵ / عێراق :: 13/01/2018‌ :: 2865‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا ڕایده‌گه‌ینێت، لە تەقینەوەكەی گۆڕەپانی عەدەندا، كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ئه‌و كراونەتە ئامانج.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی كانونی دووه‌م، ریاز عەزاز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ئاشكرایكرد، تەقینەوە خۆكوژییەكەی گۆڕەپانی عەدەنی باكوری بەغدا كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ئەویان كردبووه‌ ئامانج، ده‌ڵێت "له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا پاسەوانێكی كوژراوەو چوار پاسەوانی دیكەش بریندار بوون".

پێشتر میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردبووه‌وه‌، خۆكوژێك لە گۆڕەپانی عەدەن خۆی تەقاندۆتەوە و لە ئاكامدا دوو كەس كوژراون و چوار كەسی دیكەش برینداربوون.

لایخۆیه‌وه‌ وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند لەكاتی پووچەڵكردنەوەی پەلامارێكی خۆكوژیدا لە گۆڕەپانی عەدەن، چەند كەسێك برینداربوون. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure