حکومەتی هەرێم بڕە پارەیەک لەتوێژێکی تری مووچەخۆران دەبڕێت

هەواڵ / ئابوری :: 13/01/2018‌ :: 3022‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٦٠  بۆ ١٢٠ هەزار دینار، لە  هه‌ردوو لیوای یه‌ك و دووی نه‌وت و گاز دەبڕێت، بەرپرسانی لیواکانیش هێما بۆ ئەوەدەکەن وەزارەتی ناوخۆ به‌ناوی‌  خۆراك پارەکەی بڕیوە و مانگانەش ئەو بڕینە بەردەوام دەبێت.


هێمن نەجیب، ئەفسەر لە لیوای نەوت و گازی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، بۆ دواڕۆژ وتی "کاتێك مووچەمان وەرگرت سەرەڕای دواکەوتن و پاشەکەوت، بینیمان بڕی ٦٠ هەزار دینار و هەندێكیش بڕی ١٢٠ هەزار دیناریان لێبڕدراوە، به‌ مووچه‌ى خۆشمه‌وه‌، کاتێكیش لە ژمێریارەکەو بەرپرسەکانمان پرسى، وتیان ئەوە له‌ برى خۆراکە و حکومەت بڕیاریداوە ببڕدرێت".

رونیشکردەوە، لیواکانی هەولێر، لە لیواكانى سلێمانیان زیاتریان لێبڕدراوە، لە سلێمانی بڕی ٦٠ هەزار دینار لە مووچەکان بڕاوە، بەڵام لە لیواکانی سنوری پاڕێزگای هەولێر و دەهۆک بڕی ١٢٠ هەزار دینار بڕدراوه‌، ناشزانین بۆ ئەوەندە بڕدراوە، بەڵام بەفەرمی پێیانوتین کە ئەو بڕینە هەموو مانگێک دەبێت، لەبەرامبەر خواردن و خواردەنەوە لەکاتێکدا پێشتر نەیاندەبڕی".

لەباریە هۆکاری بڕینی پارەکە بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ دواڕۆژ، دەڵێت "هۆکاری بڕینی ئەو پارەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان سەرچاوە نەوتیەکانی لەدەستداوە خەرجی زۆربووە، پێشتر ئەو پارەیە لەلایەن کۆمپانیاکان لە فرۆشتنی نەوت دەدرا، بەڵام ئیستا نەوت لەژیر دەستی حکومه‌تی هەرێمی نەماوە، بۆیە دەبێت لە مووچەی کارمەندەکان بێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure