حزبی شیوعی بۆ ھەڵبژاردنەکان خۆی یەکلايی کردەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 13/01/2018‌ :: 337‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
بۆ به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن و حزبى شیوعى كوردستانیش ئاشكرایده‌كات له‌ چۆنیه‌تى به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆى یه‌كلایى كردوه‌ته‌وه‌.

کاوە مەحمود، سکرتێری كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبی شیوعی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 13ی کانونی دووه‌مى 2018 بە دواڕۆژی راگه‌یاند "حزبی شیوعی بۆ ھەردوو ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان خۆی یەکلایی کردۆتەوە، لەناوچەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بەھاوپەیمانی بەشداریدەکەین کە لە یەکێتی و پارتی و چەند حزبێکی دیکە پێکدێت".

وتیشی "لە شاره‌كانى سلێمانی و ھەولێر و دھۆک-یش حزبی شیوعی بە سەربەخۆیی بەشداری دەکات و به‌بێ ھیچ ھاوپەیمانیەک، سەربەخۆ کاندیدی خۆمان دەبێت و ئامادەکاری تەواومان کردووە بۆ ھەردوو ھەڵبژاردنەکەش".

بڕیاره‌ له‌مساڵدا هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و عێراق ئه‌نجامبدرێت، هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر ئاستى عێراق له‌ 12ى ئایارى داهاتوو ده‌بن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم هێشتا واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure