گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی لەم پارێزگایانە به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن
هەواڵ / کوردستان :: 12/01/2018 :: 2748 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
وته‌بێژی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ریه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی له پارێزگاكانی موسڵ، سه‌ڵاحه‌ددین، كه‌ركوك و دیاله به یه‌ك لیست بەشداری له هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقدا ده‌كه‌ن.
رێبوار كه‌ریم، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به دواڕۆژی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی رێكکه‌وتووین له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقدا لە پارێزگاكانی موسڵ، سه‌ڵاحه‌دین، دیاله و كه‌ركوك بەیەک لیست بەشداری دەكه‌ین.
پێكهێنانی ئه‌و لیسته له‌لایه‌ن ئه‌و سێ حزبه‌وه له كاتێكدایه پارتی و به‌شێك له حزبه‌كانی تر داواده‌كه‌ن كورد به یه‌ك لیستی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكات.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری وتیشی "له‌دوای ئەو بارودۆخەی له سنوری پارێزگای كه‌ركوك و دووزخورماتوو هاته ئاراوه دانیشتوانی ئەو ناوچانه له‌وه گه‌یشتوون كه وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو ده‌نگ نەده‌نه هه‌ندێ لایه‌نی تر".
روونیشیكرده‌ه‌وه، تائێستا سه‌رۆكی لیسته‌كه دیارینه‌كراوه و له داهاتوودا ئه‌مه‌ش یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
هاوكات عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دواڕۆژ وتی "وه‌ك پارتی پێشتر داوامان كرد كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق به یه‌ك لیست به‌شداری بكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگ و قورسایی ده‌نگی كورد زیاتربێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی عێراق بۆ كورد چاره‌نوسسازه و پێویسته به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه بكرێت و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌رچاو بگیرێت.