نه‌خۆشێكی تری تالاسیمیا گیانی له‌ ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستانی :: 11/01/2018‌ :: 503‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ندامێكی تری كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به‌هۆی دواكه‌وتنی دابینكردنی ده‌رمانی چاره‌سه‌ر گیانی له‌ده‌ستداوه‌.


دڵزار به‌رزنجی، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، ئه‌مشەو 11ی كانونی دووه‌می 2018 یه‌كێكی تر له‌ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به‌ناوی رێبین نەوزاد گیانی له‌ده‌ستدا.

وتیشی "گیان له‌ ده‌ستدانی ئه‌و تووشبووەی تالاسیمیا بەهۆی بەرزبوونەوەى رێژەى ئاسن بووه‌ لە لەشی كه‌ وایكرد دڵی تووشی سست بون بێت ".

به‌ پێی ئامارێكی نه‌خۆشخانه‌ی تالاسیمیای هه‌ولێر له‌ ساڵی رابردوو 17 تووشبووی نه‌خۆشی تالاسیمیا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure