ناردنى مووچه‌ په‌یوه‌ندى به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ نییه‌

هەواڵ / کوردستان :: 11/01/2018‌ :: 224‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
مانشێتی ئەمڕۆ 11ی کانونی دووەمی 2018ی بەشێک لەڕۆژنامە کوردستانییەکان.

كوردستانى نوێ:

- زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ له‌ سلێمانى كرا .. گفتوگۆى هه‌ڵبژاردن و یه‌ك لیستى، لایه‌نه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌
- كۆمسیۆن: 24 ملیۆن و 33 هه‌زار كه‌س مافى به‌شداریكردنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقدا هه‌یه‌
  * ئه‌مریكا: هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌ واده‌ى خۆیدا بكرێن
  * ئه‌مریكا ته‌ئكید له‌ گفتوگۆى نێوان به‌غدا و هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌
- په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ى بۆ پڕۆژه‌یاساى "چاكسازیى" كرد
- توركیا: نابێت په‌یه‌ده‌ به‌شدارى له‌ گفتوگۆكانى سوریادا بكات
- كتێبێك ئاگر به‌رده‌داته‌ كۆشكى سپى
- گرژى نێوان توركیا و ئیمارات به‌رده‌وامه‌
- بۆچى ئه‌زموونى پارتى كۆمۆنیستى چین سه‌ركه‌وتوو بوو؟
- لیبیا .. گیان له‌ده‌ستدانى زیاتر له‌ 50 كۆچبه‌ر
- نوێنه‌ران: عێراق پابه‌ند ده‌بێت به‌ ناردنى مووچه‌وه‌
  * ناردنى مووچه‌ په‌یوه‌ندى به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ نییه‌
- عێراق چاوى له‌ هاوكارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌
- ئه‌مریكا 150 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ عێراق
- خه‌ڵاته‌كانى 75 هه‌مین گۆڵدن گڵۆپ دابه‌شكرا

خه‌بات:
- په‌رله‌مانى كوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا كرد
- ئه‌مریكا داواى یه‌كڕیزى ناوماڵى كورد ده‌كات
- توركیا داواى مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
- ئه‌و كتێبه‌ى باس له‌ تره‌مپ ده‌كات ئه‌مریكاى هه‌ژاند
- یه‌كێتى په‌رله‌مانتاران: دروستكردنى كیانى بچووكى كوردى له‌ به‌غدا هه‌یبه‌ت به‌ كورد ناهێڵێته‌وه‌        .. كورد به‌ یه‌ك لیست بچێته‌ به‌غدا براوه‌ ده‌بێت
- كورسییه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان چى به‌سه‌ردێت؟
  * حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌وڵى گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن
- به‌ڕێوه‌به‌رى CIA: رووسیا هه‌وڵده‌دات هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكا له‌ناوببات
- 19 هاوپه‌یمانى داواى تۆماركردنیان له‌ كۆمیسیۆنى عێراق پێشكه‌ش كردووه‌ .. زیاتر له‌ 24 ملیۆن كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ 
- وه‌زیرى ناوخۆى فڕه‌نسا: ساڵى رابردوو رێگرى له‌ 20 هه‌وڵى تیرۆریستى كراوه‌
- دهۆك .. خانى بۆ په‌نابه‌رێن رۆژئاڤاێى كوردستانێ دهێنه‌ ئاڤاكرن
- كارگه‌ى ریسایكلین له‌ هه‌ولێر داده‌مه‌زرێندرێت
- پۆلیسى هه‌ولێر چه‌ند كه‌سێك به‌ تۆمه‌تى دزینى ئۆتۆمبێل ده‌ستگیر ده‌كات

هه‌ولێر:
- باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر عێراق به‌ مه‌به‌ستى پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان
- وته‌بێژى فه‌رمیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ڵامى لێدوانه‌كانى عه‌بادى ده‌داته‌وه‌
- به‌غدا ئاماده‌ نییه‌ هاوكاریى ئاواره‌كانى خورماتوو بكات
- پێویسته‌ كورد به‌ یه‌ك لیست به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بكات
- هه‌فته‌ى داهاتوو رۆژى هه‌ڵبژاردن دیارى ده‌كرێت
* كۆمیسیۆن: له‌ ماوه‌ى 105 رۆژدا ده‌توانین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین
- له‌ سنوورى موسڵ (10) پۆستى ئیدارى له‌ كورد ستێندراونه‌ته‌وه‌
- شه‌لال عه‌بدول له‌ پۆستى قایمقامى خورماتوو دوورخرایه‌وه‌
- دادگاى ئیتیحادى عێراق: پێدانى كورسى په‌رله‌مان به‌ ئێزدى به‌گوێره‌ى ژماره‌ى دانیشتوانى ئه‌و پێكهاته‌یه‌ ده‌بێت
- 11 تونێل له‌ رێگاى نێوان هه‌ولێر - حاجى ئۆمه‌ران دروست ده‌كرێن
- هیچ حاڵه‌تێكى ئه‌نفلۆنزاى باڵنده‌ له‌ كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌
- به‌غدا خێرى له‌ عه‌لوه‌ى هه‌ولێر بڕیوه‌
- وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و وڵاتانى ئه‌وروپا به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران تاوتوێ ده‌كه‌ن
- له‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئێران سێ هه‌زار و 700 كه‌س ده‌ستگیركراون
- كوردێك بووه‌ یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى بریتانیا
- له‌ عێراقدا چوار ملیۆن هاوڵاتى له‌ژێر هێڵى هه‌ژارییه‌وه‌ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure