یەكێتی لەسەر هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردن هاتەدەنگ

هەواڵ / کوردستان :: 11/01/2018‌ :: 2155‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت "بابەتی هاوپەیمانی لەنێوان حزبە كوردستانییەكان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە قۆناغی گفتوگۆكردندایە".


سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی كانونی دووەمی 2018، بە دواڕۆژی راگەیاند "بابەتی هاوپەیمانی لە نێوان حزبە كوردستانییەكان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ بەشداری لە هەڵبژارنەكانی عێراق لە قۆناغی گفتوگۆكردندایە".

هەرچەندە بەپێی ئەو ماوەیەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق دیاریكردوە ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانییەتی، بەڵام تاوەكو ئێستا رانەگەیەنراوە كە حزبە كوردستانییەكان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم وەك هاوپەیمانی خۆیان تۆمار كردبێت، لەم ڕوەوە وتەبێژی یەكێتی وتی "راستە ئەمڕۆ دوا وادەیە، بەڵام دواخولەكیش نییە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure