به‌هاى دراوه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌ 4 كاتژمێردا 111 ملیار دابەزی

هەواڵ / ئابوری :: 11/01/2018‌ :: 477‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌هاى دراوه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌ بازاڕدا، زیاتر له‌ 100 ملیار هاته‌ خواوه‌، ئه‌وه‌ش دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، کۆریاى باشوور به‌نیازه‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوى ئه‌لیتكرۆنى وه‌ك تاوان بناسێنێت.


ئه‌مڕۆ له‌ ماوه‌ى 4 كاتژمێردا دراوە ئه‌لیكترۆنییه‌كان 111 ملیار دۆلار  هاتنه‌ خواره‌وە و له‌ 739 ملیار دۆلاره‌وە دابه‌زى بۆ 628 ملیار دۆلار، به‌ڵام له‌ ده‌وربه‌رى كاتژمێر 8:10 به‌یانى به‌هاى دراوه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان، كه‌مێك به‌رزبۆوه‌ بۆ 666.5 ملیار دۆلار.

سه‌رباره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ى دراوى ئه‌لیكترۆنى (بتكوه‌ین) به‌ڕێژه‌ى 3% هاته‌خواره‌وه‌ به‌ 13.7 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ركرا، به‌هاى گشتیشى له‌ بازاڕدا 230 ملیار بوو، پێشتریش به‌رێژه‌ى 12% دابه‌زى و به‌ 13.1 هه‌زار دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

هه‌روه‌ك دراوى ئه‌لیكترۆنى (ئیسریۆم) به‌ڕێژه‌ى 7.1% دابه‌زى و به‌1.251 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا و دراوى (ریبیڵ)یش به‌رده‌وام بوو له‌ دابه‌زین و به‌ 1.78 دۆلار فرۆشرا.

هاوكات دراوى (بتكوه‌ین كاش) به‌رێژه‌ى 5.5% به‌رزبوه‌و به‌2.563 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure