عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكده‌هێنن

هەواڵ / عێراق :: 11/01/2018‌ :: 200‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
لایه‌نه‌ عه‌ره‌بییه‌كانی كه‌ركوك هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق له‌و پارێزگایه‌دا پێكده‌هێنن. 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی كانونی دووه‌م، میدیا عێراقییه‌كان، به‌ڵگه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ فۆڕمی داواكردنی تۆماركردنی هاوپه‌یمانی سیاسی بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان. 

به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌، 10 حزب و گروپی عه‌ره‌بی دانیشتووی كه‌ركوك هاوپه‌یمانییه‌كان پێكهێناوه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی راكان جه‌بوری، پارێزگای ئێستای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت تاوەکو بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عێراق پێبکەن. 

پێشتر ئەنوەر عاسی، ئەمیری هۆزەکانی عوبید بە دواڕۆژی وت، هاوپه‌یمانییه‌ك لە 6 حزب و لایەنی سیاسی پێکهاتووە و کار بۆ ئەوەدەکەن ببنە جێگەی متمانەی عەرەبی سونەی شارەکە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئیستادا عەرەبی سونە لەهەموو کات زیاتر پێویستی بەیەک لیستییە بۆ ئەوەی هاوشێوەی پڕۆسەکانی دیکە دەنگەکانیان نەفەوتێت.

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure