ئەمیری هۆزەکانی عوبێد سەرۆکایەتی لیستی فراوانی عەرەبی کەرکوک دەکات

هەواڵ / عێراق :: 11/01/2018‌ :: 196‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
دوێنێ چوارشەممە 10ی کانونی دووەم هاوپەیمانی " یەکگرتووی عەرەب لەکەرکوک "  کە ئەنوەر عاسی ئەمیری هۆزەکانی عوبید سەرۆکایەتی دەکات، لەکۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق تۆمارکرا.


ئەنوەر عاسی، ئەمیری هۆزەکانی عوبید بەدواڕۆژی راگەیاند، هاوپەیمانێتێکەی لە 6 حزب و لایەنی سیاسی پێکهاتووە و کار بۆ ئەوەدەکەن ببنە جیگەی متمانەی عەرەبی سونەی شارەکە.

وتیشی" پیشوازی لەسەرجەم حزبەکان دەکەین لەکوردو تورکمانیش بۆ ئەوەی پەیوەندی بەهاوپەیمانێتێکەمانەوە بکەن ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لەئیستادا عەرەبی سونە لەهەموو کات زیاتر پیویستی بەیەک لیستییە بۆ ئەوەی هاوشێوەی پرۆسەکانی دیکە دەنگەکانیان نەفەوتێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure