دوو بڕیار لە بەرژەوەندی ئەفسەرە کوردەکانی کەرکوک دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 11/01/2018‌ :: 391‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سەرجەم ئەو لیژنانەی پێکهێنراون بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەفسەرە کوردەکانی کەرکوک و خورماتوو.


لەدوای ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم لەکەرکوک و دواتر لەرووداوەکانی 16ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە لیژنە پیکهێنرا لەسەر ژمارەیەک ئەفسەری کورد و موچەکانیشیان راگیرا.

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق بەدواڕۆژی وت " ئەو کیشەیەم بەنوسراوێک خستە بەردەم وەزیری ناوخۆی عێراق و ئەویش بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم لیژنەکان کە لەسەر ئەفسەرە کوردەکان پێکهێنراوە".

وتیشی "هەر بەپێی ئەو بڕیارە وەزیری ناوخۆ فەرمانیکرد بەخەرجکردنی موچەی ئەو ئەفسەرانە کە ماوەیەکە راگیراوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure