وته‌بێژى یه‌كگرتوو ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران داواى لێكردبن له‌حكومه‌ت نه‌كشێنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 10/01/2018‌ :: 361‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى 
وته‌بێژى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئێران داواى لێكردبن له‌ حكومه‌ت نه‌كشێنه‌وه‌ و ده‌شڵێت "یه‌كگرتوو پێشتر له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ هه‌ندێ مه‌رجى داوه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".


هادى عه‌لى، وته‌بێژى رەسمى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ى كانونى دووه‌مى 2018، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، كۆمارى ئیسلامى ئێران هیچ په‌یامێكى له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت ئاڕاسته‌ى یه‌كگرتوو نه‌كردووه‌ و هیچ قسه‌ و باسێكیش له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو نه‌كراوه‌.

وتیشى "له‌ 25ى مانگى رابردوو ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى بڕیاریدا ماوه‌یه‌كى دیاریكراو بۆ حكومه‌ت دابنێت تا كۆمه‌ڵێك مه‌رجى یه‌كگرتوو له‌باره‌ى چاكسازیى و جێبه‌جێكردنى داواكارى خۆپیشانده‌ران و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى دواكه‌وتنى مووچه‌ بكات كه‌ له‌ 15ى كانونى دووه‌مى 2018 ئه‌و واده‌یه‌ كۆتایى پێدێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure