وەزیری دارایی بەڵێنێك بە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە دەدات

هەواڵ / کوردستانی :: 10/01/2018‌ :: 43336‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت وەزیری دارایی هەرێم بەڵێنی داوە کێشەی خانەوادەی شەهیدان لە بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی چارەسەر بکات و رێنمایی تازەش بۆ وەرنەگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە له پێشمەرگە دەردەکات.


حەیات مەجید ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەدوارۆژی راگەیاند "بەدواداچوونیان بۆ  کۆمەڵێک داواکاری و کێشەی کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە کردووە سەبارەت بە کێشەی بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، نزیکەی 4000 خانەوادەی شەھیدان لەو بانكە مووچە وەردەگرن و کۆمەڵێک کێشەیان لەکاتی وەرگرتنی موچەكانیان بۆ دروستدەبێت، وتیشی "وەزیری دارایی بەڵێنیدا ئەم کێشەیە چارەسەر بکات".

وتیشی "بەهۆی ئەوەی ئێستا قەیرانی داراییه داوامان کردووە وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە تا دوای چارەسەربوونی کێشەی موچەو قەیرانی دارایی لە پێشمەرگە وەرنەگیرێتەوە".

حەیات مەجید قادر روونیكردەوە، وەزیری دارایی بەڵێنیداوە لەزووترین کاتدا رێنمایی تازە دەربکات بۆ ئەوەی وەرگرتنەوەی هەردوو پێشینەکە تا دوای چارەسەربوونی قەیرانی دارایی رابگیرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure