له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ساڵیادى دامه‌زراندنى پۆلیسى عێراق به‌رزڕاگیرا

هەواڵ / کوردستان :: 09/01/2018‌ :: 203‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
به‌بۆنه‌ى یادى دامه‌زراندنى پۆلیسى عێراقییه‌وه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ى كانونى دووه‌م، به‌ ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ئه‌فسه‌رانى باڵاى پۆلیسى ناوخۆ و هاتوچۆ و چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان، له‌ مه‌راسیمێكى تایبه‌تدا ساڵیادى دامه‌زرانى 95 ساڵه‌ى پۆلیسى عێراقى به‌رزڕاگیرا.


رائید به‌رزان عوسمان، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، به‌بۆنه‌ى ڕۆژى دامه‌زراندنى پۆلیسى عێراق-ییه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 9/1/1922 به‌مه‌به‌ستى ڕێزلێنان له‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانى پۆلیس له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ پێویستمانزانى مه‌راسیمێكى تایبه‌ت سازبکەین.

وتیشى "له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پۆلیسى هه‌رێم ئامادیبوو خه‌ڵاتى ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رانى پۆلیس، له‌ پۆلیسى ناوخۆ و هاتووچۆ و پۆلیسى چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانى پارێزگا هه‌ڵه‌بجه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure