وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌باره‌ى راگرتنی كاره‌كانی كۆمپانیای كار رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / عێراق :: 09/01/2018‌ :: 886‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆمپانیاى نه‌وتى باكور، تاكه‌ لایه‌نه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌ى  په‌ره‌پێدان كێڵگه‌و دامه‌زراوه‌ نه‌تیه‌كانى كه‌ركوك ده‌كات، له‌ ناویان هه‌ردوو كێڵگه‌ى هاوڤانا و پاى حه‌سه‌ن. 


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راده‌گه‌یه‌نێت "وه‌زاره‌تى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى شارى كه‌ركوك ده‌كات و كۆمپانیاى نه‌وتى باكوریش تاكه‌ لایه‌نه‌، كه‌ سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌ى به‌ره‌پێدان و پێشخستنى كێڵگه‌ و دامه‌زراوه‌ نه‌وتیه‌كانى شاره‌كه‌ ده‌كات، له‌ ناویاندا هه‌ردوو كێڵگى هاڤانا و باى حه‌سه‌ن".

وه‌زاره‌تى نه‌وت جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌" كۆمپانیاى كار به‌ته‌واوى له‌ كێڵگه‌ى هاڤان و باى حه‌سه‌ن،  له‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌ئه‌منیه‌كان  بۆ شاره‌كه‌ و سه‌پاندنى یاسان كشاوه‌ته‌وه‌، ته‌نیا چه‌ند كارمه‌ندێكیان ماوه‌، كه‌ له‌به‌شى كۆنتڕۆڵى كێڵگه‌كه‌ ده‌وام ده‌كه‌ن و ژماره‌یان  10 كه‌سن بۆ راده‌ستكردنى ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كانه‌ به‌ كۆمپانى نه‌وتى باكور".
به‌یاننامه‌كه‌ رونیكردۆته‌وه‌، وه‌زاره‌ت بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (كار) كردوه‌، كه‌ رۆژانه‌ 40 هه‌زار به‌رمیل له‌ نه‌وتى كه‌ركوك له‌ پاوڵاتگه‌ى هه‌ولێر بپاڵێوێت بۆ دابینكردنى سوته‌مه‌نى بۆ پارێزگانى موسڵ و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار. 
  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure