نرخى دۆلار به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 09/01/2018‌ :: 534‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ى كانوونى دووه‌م، له‌ داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆوه‌بینى و 100 دۆلار به‌ 125.850 هەزار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، به‌راورد به‌ نرخى كردنه‌وه‌، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 125.850 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 125.750 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا. 

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 125.750 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 125.800 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure