ته‌نها له‌خانه‌نشینى سه‌ربازیدا 80 هه‌زار كه‌س بە نایاسایی موچه‌ وه‌رده‌گرن

هەواڵ / کوردستان :: 09/01/2018‌ :: 301‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

مانشێتی ئەمڕۆ 9ی کانونی دووەمی 2018ی بەشێك لەڕۆژنامە کوردستانییەکان.


كوردستانى نوێ:

- یه‌ك لیستى (كوردستانییه‌كان) بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق
- توركیا په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا ئاسایى ده‌كاته‌وه‌
- تویته‌ر سزاى دۆناڵد تره‌مپ نادات
- په‌رله‌مانى ئێران له‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه‌
- ماكرۆن گه‌یشته‌ چین
- مێركل و شوتز حكومه‌ت دروست ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك كۆمار: به‌ره‌و بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌
- راپۆرتى یه‌كه‌مى كۆمپانیاى دیلۆیت كۆتایى هات
- به‌رهه‌م و داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌
- 70 وڵات بانگهێشتى عێراق ده‌كرێت
- قه‌باره‌ى قه‌رزه‌كانى جیهان گه‌یشتۆته‌ 233 تریلیۆن دۆلار
- له‌ ئاڵتوندا عێراق له‌ پله‌ى پێنجه‌مدایه‌
- چوار تیرۆریستیان ژنن .. ئاسایش چه‌ندین تیرۆریست ده‌ستگیر ده‌كات
- رامانێك بۆ مام بڵاوكرایه‌وه‌

خه‌بات:
- نێچیرڤان بارزانى: ئه‌گه‌ر به‌راستى به‌غدا نیازى هه‌بێت مووچه‌كان بدات ئاماده‌ین هه‌موو ئاسانكارى و هاوكارییه‌ك بكه‌ین 
- راوێژكارێكى سه‌رۆك كۆمار: به‌مزووانه‌ هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌
- كه‌ركوك له‌ ململانێى نێوان ده‌وڵه‌تى عوسمانى و ئێران له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى شازده‌ تا سه‌ده‌ى نۆزده‌
- حكومه‌ت ده‌ست به‌ پێدانى قه‌رزى بچووك ده‌كاته‌وه‌ و وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رز دواده‌خات
- هه‌نگوینى كوردستان ملوانكه‌ى زێڕى به‌ده‌ستهێنا
- نه‌ینه‌وا .. به‌هۆى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان 500 خێزان ئاواره‌بوونه‌
- هه‌وڵێكى گه‌وره‌ى داعش له‌ ئه‌رده‌ن بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان پوچه‌ڵ كرایه‌وه‌
- عێراق .. یه‌ك ملیۆن خێزانى هه‌ژار داواى یارمه‌تى ده‌كه‌ن
- پێكهاته‌ ئاینییه‌كانى كوردستان سه‌ردانى چه‌ند مزگه‌وتێك و كلێسایه‌ك له‌ شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ن
- دهۆك .. كوژمێ 18 ملیار و 413 ملیون دیناران چه‌كى پارێ گه‌نمێ جۆتیاران گه‌هشت
- ساڵى پار له‌ گه‌رمیان 43 باڵنده‌ ئازاد كراوه‌
- هه‌ڵه‌بجه‌ .. هۆڵێكى تایبه‌ت به‌ منداڵانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت
- ئایا ده‌زگاكانى راگه‌یاندن هۆكارێكن بۆ داڕووخاندنى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى؟!!
  * مامۆستایه‌ك: كاره‌سات ئه‌وه‌یه‌ منداڵه‌كان له‌ئێستاوه‌ بوون به‌ سیاسى و له‌ ته‌مه‌نى منداڵیى خۆیان ناژین
  * پزیشكێك: راگه‌یاندن له‌ وڵاتان به‌مشێوه‌ى ئێمه‌ تێیگه‌یشتووین ره‌ها نییه‌
- ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر دووه‌مین دیدارى لووتكه‌ى ژنانى سه‌ركرده‌ له‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
- باكوورى كوردستان .. گه‌شتكردن به‌ ئه‌سپ و كالیسكه‌ى سه‌ر به‌فر

ئاوێنه‌:
- ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌ هه‌وڵى په‌كخستنى پڕۆژه‌یاساى كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ى پله‌ باڵاكاندان
  * ته‌نها له‌ خانه‌نشینى نایاسایى سه‌ربازیدا 80 هه‌زار كه‌س موچه‌ وه‌رده‌گرن
- ئه‌ندامێكى وه‌فدى هاوبه‌شى سێ حزبه‌كه‌ بۆ به‌غدا: نازانین كاربه‌ده‌ستانى عێراق راست ده‌كه‌ن موچه‌ ده‌نێرن یان نا
- سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق: هێشتا هه‌ر مه‌سعود بارزانى كه‌سى یه‌كه‌مى هه‌رێمه‌
- ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى: هه‌ڵبژاردن به‌بێ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ناوخۆ كاره‌ساتى لێده‌كه‌وێته‌وه‌
- ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم به‌رپرسن له‌ په‌رته‌وازه‌یى ناوماڵى كورد
- به‌غدا به‌دواى به‌دیلى مه‌سعود بارزانیدا ده‌گه‌ڕێت
- خۆپیشاندانه‌كان رێكخستنى ناو بازاڕى سلێمانى گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ خاڵى سفر
- حزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران: كۆمارى ئیسلامى ده‌یه‌وێت گوشار بخاته‌ سه‌ر پارتى
- حكومه‌ت به‌ فه‌یسبوك و ته‌له‌گرام ناڕوخێت
- كه‌س نازانێت داهاتى نه‌وت چه‌نده‌!
  * ئه‌وانه‌ى دینارێكیان له‌گیرفاندا نه‌بوو، ئه‌مڕۆ شه‌ق له‌ بیره‌ نه‌وت هه‌ڵئه‌ده‌ن
- سارا عومه‌ر، ژنێكى كورد باشترین كتێبى ساڵ به‌ زمانى دانیماركى ده‌نووسێت .. ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ رۆمانه‌كه‌م بكرێت به‌ كوردى
- یادى سه‌د ساڵه‌ى رۆژنامه‌ى "تێگه‌یشتنى راستى"
- تۆماركردنى منداڵ له‌ قوتابخانه‌ كوردییه‌كان له‌ كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردوه‌
- راوێژكارێكى ڤلادیمێر پۆتین: ده‌بێ كورد په‌یوه‌ندییه‌كى ستراتیژى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ روسیا دروست بكات

هه‌ولێر:
- نێچیرڤان بارزانى: هێنانى كۆمپانیاى دیلۆیت بۆ زیاتر شه‌فافكردنى پرۆسه‌ى نه‌وت و غازه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان
- په‌رله‌مانى بریتانیا دۆخى كه‌ركوك تاوتوێ ده‌كات
- سه‌رپێچییه‌كانى هاتوچۆ له‌گه‌ڵ نه‌رمى نواندنى پۆلیسى هاتوچۆ زیاد ده‌كه‌ن
- هاوبه‌شانى كاره‌با زیاتر له‌ 44 ملیار دینار قه‌رزدارن
- شه‌ڕى ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسێكى فڕه‌نسى هه‌راى ناوه‌ته‌وه‌
- گۆڕانكارییه‌كانى ئه‌ردۆغان له‌ حكومه‌ته‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات
  * بیناڵى یڵدرم بۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى ئیسته‌نبوڵ ده‌پاڵێوێت
- ساڵى رابردوو زیاتر له‌ 100 هه‌زار كه‌س داواى مافى په‌نابه‌رییان له‌ فڕه‌نسا كردووه‌

باس:
- به‌ سه‌دان مووچه‌خۆرى نایاسایى ئاشكرا ده‌بن 
  * ساڵانه‌ زیانى 8 ملیار دیناریان له‌ حكومه‌ت داوه‌
- نیوه‌ى خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانى راپه‌ڕین وازیان له‌ به‌رهه‌مهێنانى مریشك هێناوه‌
- له‌ هه‌ولێر 4 دۆنم زه‌وى ده‌درێته‌ بانكى ناوه‌ندیى عێراق
- سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى دوا هۆشدارى داوه‌ته‌ عێراق 
  * عێراق ناچار ده‌كرێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان بدات
- له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق .. پارتى و یه‌كێتى یه‌ك لیستى و هه‌ندێ له‌ حزبه‌ كوردستانییه‌كانیش پاشكۆیى حزبه‌ شیعه‌كانى به‌غدایان پێ باشتره‌
- عه‌لى عه‌لاق، سه‌ركرده‌ى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى و په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا: نابێ چیتر كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوى بمێننه‌وه‌
- تاپۆكردنى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون بووه‌ته‌ كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ و حكومه‌ت چاره‌سه‌رى ناكات
- له‌ كوردستان 90 هه‌زار باخ و ڤێلا هه‌یه‌ زۆربه‌یان به‌ نایاسایى دروست كراون
- له‌ سنوورى سۆران، مێرگه‌سۆر، چۆمان، رواندوز زیاتر له‌ 200 گوند له‌ژێر ده‌ستى (په‌كه‌كه‌)دان
- پارتى له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا باره‌گا له‌نێو رانیه‌ ده‌كاته‌وه‌ .. چاوه‌ڕوانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى لقه‌كه‌یان ناكه‌ن
- سرووده‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى مه‌رزییه‌ فه‌ریقى گڕى رابوونى نه‌ته‌وه‌یین
- گرووپه‌كانى فه‌یسبووك شوێنى مه‌یدانى باڵنده‌یان گرتووه‌ته‌وه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure