نرخی دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا

هەواڵ / کوردستان :: 09/01/2018‌ :: 288‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ی كانونی دووه‌م، لەكاتى  كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 125 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 125 هەزار و 750 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا، نرخی 100 دۆلار  بە 125 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوە كرابوو".

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوون:
100 دۆلار بە 125 هەزار و 750  دینار.
100 پاوەن بە 170 هەزار.
100 یۆرۆ بە 152 هەزار دینار.
100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 29 هەزار دینار.
100 لیرەی تورکی بە 34 هەزار و 500 دینار.

دوێنێش نرخی دراوەكان بەمجۆرە بوون:
100 دۆلار بە 125 هەزار و 700  دینار.
100 پاوەن بە 170 هەزار.
100 یۆرۆ بە 152 هەزار دینار.
100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 29 هەزار دینار.
100 لیرەی تورکی بە 34 هەزار و 500 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure