11 كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئاماده‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 08/01/2018‌ :: 247‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
سه‌ردێڕى هه‌واڵه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ی كانونی دووه‌می 2018ی رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.

كوردستانى نوێ:
- هه‌فته‌ى داهاتوو واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم دیارى ده‌كرێت
  * ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى دۆخى كه‌ركوكه‌وه‌ ده‌كرێت
- هه‌رێم ئاماده‌یه‌ سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانى بایۆمه‌ترى بخاته‌ به‌رده‌ست به‌غدا
  * عیراق مووچه‌ى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ بدات، هه‌رێم وه‌زاره‌ته‌كاتى تر دابین ده‌كات
- وته‌بێژى كۆمسیۆن: شه‌ش مانگمان پێویسته‌ بۆ ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردن
- فوئاد مه‌عسوم نامه‌یه‌كى له‌باره‌ى پێشێلكارى ده‌ستووره‌وه‌ بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى ناردووه‌
  * مشتومڕى هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر مووچه‌
- فایله‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ساڵى تازه‌دا
- نێچیرڤان بارزانى: كوردستانییه‌كان پێكه‌وه‌ به‌شدار بین له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراقدا
- عه‌بدوڵڵا گول خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى توركیا ئاماده‌ ده‌كات
- ژنانى راگه‌یاندنكار پێشنیاریى دامه‌زراندنى ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندنى نیشتمانیى ده‌كه‌ن
- ژن و شۆفێریى له‌ كوردستان
- چاكسازى ژنان و منداڵانى سلێمانى: له‌ 2017دا 33 ژن ئازادكراون
- دۆزینه‌وه‌ى شوێنه‌وارى زیاتر

خه‌بات:
- پارتى و یه‌كێتى چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن
- نه‌خشه‌ى سیاسى عێراق 2018
- پێویسته‌ نوێنه‌رانى كورد بۆ رێگریكردن له‌ تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ بایكۆتى دانیشتنه‌كان بكه‌ن
- له‌ سه‌رتاسه‌رى كوردستان تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى یه‌كه‌م ده‌ستى پێكرد
- جووڵه‌ى بازرگانى و گه‌شتیارى له‌ ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران وه‌ك جارانى لێهاته‌وه‌
- نهێنییه‌كى دیكه‌ى هه‌ساره‌ى (عوتارد) دۆزرایه‌وه‌
- حكومه‌ت پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڤێلا و مه‌زره‌عه‌ و زه‌ویى موساته‌حه‌كاندا ده‌كات
- قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر ئامارى كار و چالاكییه‌كانى ساڵى 2017ى راگه‌یاند
- قه‌ره‌ته‌په‌ .. داعش به‌ گوندگرتن و شه‌ڕ ده‌رده‌كه‌وێت
- كه‌لار .. ساڵى رابردوو 228 سه‌رپێچیكار سزادراون
- (به‌سته‌ڵه‌كى پاتاگۆنیا) له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ و خۆیشى هه‌ڕه‌شه‌ ده‌نێته‌وه‌!

هه‌ولێر:
- یه‌كێتى و پارتى، یه‌كڕیزى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى قۆناغى ئێستا دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌
- نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى ده‌كات
- ئه‌ڵمانیا و توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانیان چاكده‌كه‌نه‌وه‌
- سه‌رۆكى پێشووترى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ست به‌سه‌ركرا
- ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ: تاوانه‌كان ده‌رهه‌ق به‌ كورد هه‌موو سنوورێكى تێپه‌ڕاندووه‌

رووداو:
- لیژنه‌یه‌كى وردبینى له‌ به‌غداوه‌ سه‌ردانى كوردستان ده‌كات
- هه‌فته‌ى داهاتوو رێگاى دهۆك-مووسڵ به‌ رووى بازرگاناندا ده‌كرێته‌وه‌
- 11 كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئاماده‌ن
- توركیا ده‌ستى به‌ سه‌ركوتى زمانى كوردى كردووه‌ته‌وه‌
- پارتى و یه‌كێتى كۆكن هێزێكى ئه‌مریكى بچێته‌ كه‌ركوك و خورماتوو
- هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌ولێر پارێزگایه‌ و له‌ به‌غدا قه‌زایه‌
- له‌ داهاتوودا 10%ى خه‌ڵك تووشى شه‌كره‌ ده‌بن
- به‌غدا به‌ هاوكاریى ئێران ناكۆكیى نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه‌
- كورد 30 به‌ربژێرى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى سوید هه‌یه‌

چاودێر:
- مه‌كته‌بى سیاسى به‌كردار هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌ و تا كۆنگره‌ له‌كاره‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت
- ئه‌مریكا دانپێدانانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رۆژئاواى كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات
- شه‌ڕى ساردى نه‌وه‌ى نوێ و ئۆپۆزسیۆنى كۆن قوڵ ده‌بێته‌وه‌
- بیستویه‌كه‌مین فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى گه‌لاوێژ له‌ به‌هاردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure