تەندروستی سلێمانی 16 ملیار دینار قەرزارە

هەواڵ / کوردستان :: 08/01/2018‌ :: 286‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەھۆی کڕینی پێداویستی دەرمان بۆ فەرمانگەکەیان، تەندروستی سلێمانی پارەی کۆمپانیاکانی دەرمان قەرزارە و تائێستا ئەو پارانە نەدراونەتەوە بەکۆمپانیاکانی دەرمان
.

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بەدواڕۆژی وت "تەندروستی سلێمانی لە ئێستادا نزیکەی ١٦ ملیار دیناری کۆمپانیاکانی دەرمان قەرزارە کە تائێستا پارەکانیان نەدراوەتەوە".

وتیشی "ئەو پارەیە ھی کۆمپانیاکانی دەرمانە لە سلێمانی و ھەولێر کە لێیان کڕدراوە لە ساڵەکانی ٢٠١٣ تا ٢٠١٧ کۆمپانیاکانیش داوای پارە دەکەن، بەڵام ناتوانین وەک پێویست ئەو پارانە بدەینەوە".

ئاماژەی بەوەشدا "دانەوەی ئەو قەرزانە رەزامەندی وەزارەتی دەوێت و ھەرکات توانیمان بەردەوام دەبین لەدانەوەی ئەو قەرزانە".

بەھۆی نەبونی بودجەی پێویست حکومەتی ھەرێم نەیتوانیوە وەک پێویست پارەی کەرتی تەندروستی دابینبکات، ئەمەش گرفتی دروستکردووە بۆ فەرمانگە تەندروستییەکان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە