پارتی پێشنیارێکی نوێ ده‌خاته به‌رده‌م لایەنە سیاسییەكان
هەواڵ / کوردستان :: 08/01/2018 :: 2815 جار بینراوە
دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێشنیارى یه‌ك لیستى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
عەلى حسێن، لێپرسراوى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییە نیشتمانى و عێراقییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به دواڕۆژى ڕاگه‌یاند، پارتى پێشنیارى یه‌ك لیستى ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ى هه‌رێمى كوردستان، كه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق ده‌كه‌ن، چونكه قۆناغى ئێستاى عێراق واده‌خوازێت لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌شداربن و ئاڵنگاری گه‌وره ڕووبه‌ڕووى ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستان بوەته‌وه.
به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه نیشتمانى و عێراقییه‌كانى پارتى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پارتى پێشنیارى یه‌ك لیستى جگه له یه‌كێتى ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ى ده‌یانه‌وێ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رنامه‌یان هه‌یه ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه بخەنه به‌رده‌م لایه‌نه‌كان.
ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد، ده‌كرێت لایه‌نه‌كانى هه‌رێم ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان به‌یه‌كه‌وه یه‌ك لیست دروست نه‌كه‌ن، ئه‌وا دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان له چوارچێوه‌ى كورسییه‌كانى كورد جۆرێك له هاوپه‌یمانیه‌تى پێكبهێنن.
وتیشى "یه‌ك لیستى له ناوچهدابڕاوهكانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، له دواى ڕووداوه‌كانى ساڵى 2017، ده‌خوازێت كورد له‌و ناوچانه به بێ گوێدانه ناكۆكییه سیاسییه‌كان یه‌ك لیستیان هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌كرێت به پێچه‌وانه‌ى ههڵبژردنهكانى ڕابردوو هاوسه‌نگى هێز له‌م شوێنانه ده‌گۆڕێت، چونكه زۆریان ئاواره‌بوون و دیمۆگرافیاى ئه‌و ناوچانه‌ش تاڕاده‌یه‌ك گۆڕاوه".