نرخى دۆلار به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 07/01/2018‌ :: 1332‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ى كانوونى دووه‌م، له‌ داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 125.700 هەزار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، به‌راورد به‌ نرخى كردنه‌وه‌، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 125.700 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 125.550 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا. 

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 125.550 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 125.700 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure