دوای 45 رۆژ دابڕان وەزیری داد گەڕایەوە سەر كارەكەی

هەواڵ / کوردستان :: 07/01/2018‌ :: 369‌ جار بینراوە

تاگ :: داد حکومەت

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
دوای ئەوەی بۆ ماوەی چل و پێنج رۆژ مۆڵەتی وەرگرتبوو، سینان چەلەبی، وەزیری دادی حكومەتی هەرێم گەڕایەوە سەر كارەكەی.

 

نەریمان تاڵب، وتەبێژی وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی كانونی دووەمی 2018، بە دواڕۆژی راگەیاند "پێشتر لە 30ی تشرینی یەكەمی 2017، سینان چەلەبی، وەزیری دادی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەری تەندروستی سەردانی توركیای كرد و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا".

 

وتیشی "دوای نەشتەرگەرییەكەی بەپێی راپۆرتی پزیشكی 45 رۆژ مۆڵەتی پێدرا و لەو ماوەیەدا لە توركیا چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامدرا و لەڕۆژی 27ی كانونی یەکەمی 2017 گەڕایەوە سەر كارەكەی".

 

باسی لەوەشكرد، كە لە ئێستادا سینان چەلەبی، وەزیری داد، تەندروستی زۆر باشە و دەوامی ئاسایی خۆی دەكات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure