هەولێر: دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەستیپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 07/01/2018‌ :: 598‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدەران لە پارێزگای هەولێر بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق دەستیپێكرد و ماوەی چوار مانگ بەردەوام دەبێت.


عەلی قادر، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی كانونی دووەمی 2018، بە دواڕۆژی راگەیاند "لەئەمڕۆ شەممەوە دەستكراوە بە دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدەران لە سنوری پارێزگای هەولێر".

بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وتیشی "لە 53 ناوەند 430 هەزار كارتی تۆماری بایۆمەتری دابەشدەكرێت".

باسی لەوەشكرد كە دابەشكردنی كارتەكان ماوەی چوار مانگ بەردەوامیی دەبێت و هەر كەسێكیش دوابكەوێت، كارتەكەی دەگەڕێتەوە بەغدا.

سەبارەت بە تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن وتی "لەگەڵ دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگداندا بۆ جارێكی تر تۆماری بایۆمەتری دەستپێدەكاتەوە بۆ كاتێكی نادیار بەردەوامدەبێت".

ناوی بنکەکان:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure