گۆڕان لە کەرکوک: گڵۆپی سورمان به‌رامبه‌ر به‌هیچ حزبێك نییه
هەواڵ / کوردستانی :: 07/01/2018 :: 363 جار بینراوە
دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یهكلاینهكردنهوهی خۆی بۆ به‌شداریكردن له‌هاوپه‌یمانێتی حزبه كوردستانییه‌كان له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی هاوپه‌یمانێتی به‌كۆمسیۆن، و جەختدەکاتەوە كه گڵۆپی سوریان به‌رامبه‌ر به‌هیچ حزبێكی سیاسی نییه.
وریا محه‌مه‌د، به‌رپرسی ژوری هه‌ڵبژاردنی مه‌كۆی گۆڕان له‌كه‌ركوك به دواڕۆژ ی وت "وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێشتا بڕیاری كۆتاییمان نه‌داوه له‌سه‌ر به‌شداریكردن له‌هاوپه‌یمانێتی حزبه كوردستانێكاندا و ئه‌وه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ماوه‌ی هاوپهیمانێتێكان له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ههڵبژاردنهكات تاوه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه درێژكراوه‌ته‌وه".
وتیشی "بڕیاره تاوه‌كو دوا ڕۆژی تایبه‌ت به‌پێشكه‌شكردنی هاوپهیمانێتێكان سه‌رجه‌م حزبه كوردستانێكان لهكۆبونهوهكانیان به‌رده‌وام بن بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان، وه‌كو گۆڕان پێمان وایه ده‌بێت یاسای ههڵبژاردنهكانهكان بكرێته بنه‌ما بۆ جۆری هاوپهیمانێتێكان و هێشتایش بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌دراوه كه له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانێتی بكرێت.
رونشیكرده‌وه كه گۆڕان سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه‌كان به‌حزبی نیشتیمانی ده‌زانێت و گڵۆپی سوریشی به‌رامبه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه.