وه‌زیری نه‌وتی عێراق واده‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوكی بۆ ئێران ئاشكراكرد
هەواڵ / ئابوری :: 07/01/2018 :: 288 جار بینراوە
دواڕۆژ
وه‌زیری نه‌وتی عێراق واده‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی كێڵگه‌كانی كه‌ركوكی بۆ ئێران ئاشكراكرد و ده‌شڵێت "هه‌نارده‌ى نه‌وته‌كه به 30 بۆ 60 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه ده‌ستپێده‌كات".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراقی بڵاویكرده‌وه، عێراق ده‌ستده‌كات به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی باكوری كه‌ركوك بۆ ئێران پێش كۆتایی مانگی كانونی دووه‌م.
لعێبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه له سه‌ره‌تای ههناردهكردنهكهدا، رۆژانە نزیكه‌ی 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕێگه‌ی تەنکەر ده‌گوازرێته‌وه بۆ پاڵاوگه‌كانی كرماشانی ئێران.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی پێشوتردا، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندبوو، عێراق ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ كردووه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی كه‌ركوك به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 30 بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
وه‌رگیڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین