سکاڵا لەدژی جێگری سەرۆکی حکومەت تۆمارده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 07/01/2018‌ :: 330‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى سكاڵاى یاسایى دژى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم به‌ تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى پێشێلكارى تۆماركرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ۷ی کانونی دووه‌مى 2018 غالب محەمەد، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە داواکاری گشتی سلێمانی سکاڵای یاسایی لە دژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان تۆمارکرد.

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیشدا غالب محەمەد، وتی "دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بەشێوەیەکی نایاسایی و بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بڕیاریدا چەند بەڕێوبەرێکی گشتی لە پۆستەکانیان دوربخاتەوە، ئێمە ئەمڕۆ دژی ئەو پێشێلکاریە بڕیرماندا سکاڵا لەدژی تۆماربکەین".

وتیشی، ده‌مانه‌وێت جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بگەڕێتەوە بۆ رێکارە یاساییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا باسی لەوەشکرد  "ئەگەر سکاڵاکەمان لە دادگای سلێمانی سودی نەبێت، ئەوا ناچاردەبین لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای یاسایی تۆماربکەین، چونکە ئەو کارانەی دەیکات سەرجەمی پێچەوانەی یاسایە و ئێمە قبوڵی ناکەین ھیچ کەسێک دوور لە یاسا تەداخولی ئیشوکارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بکات".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure