پۆلیسی کەرکوک دانپێدانانی تۆمەتبارێک بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 07/01/2018‌ :: 585‌ جار بینراوە

دوارۆژ، نوسینگەی کەرکوک
لە ماوەی ڕابردوو بەرێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی  تۆمەتبارێکی راگەیاند و ئەمرۆش دابپێدانانەکەی بڵاوکردەوە كه‌ چه‌ندین تاوانی دزیان ئه‌نجامداوه‌.


بەپێی راگەیانراوێکی بەرێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی پۆلیسی کەرکوک کە کۆپیەکی بۆ دوارۆژ نێردراوە ئاماژە بەوەدەکات "دوای دەستگیرکردنی (س،ص،ع) لە شەوی سەری ساڵدا، ئەمرۆ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە پێنج دوکانی جلوبەرگ و کۆمپیتەریان لە بازاری کۆماری و دوکانی شتومەکی دیکەیان لە بازاری رەحیماوا بڕیوه‌، بە ھاوکاری شەش تاوانباری دیکە".

لەبەشێکی دیکەی راگەیانراوەکە ئەوەخراوەتەڕوو "ئەو شەش تۆمەتبارەی دیکە دادوەر بریاری دەستگیرکردنی بۆ دەركردوون، بەڵام ھەڵاتوون بۆ دەرەوەی کەرکوک".

لەدوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، تاوانەکانی دزیکردن و رفاندن و تەقەکردن لە ھێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای کەرکوک بە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ زیادیان کردووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە