كه‌ركوك: حزبە کوردستانییەکان بە بێ پارتی کۆدەبنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 07/01/2018‌ :: 627‌ جار بینراوە

دوارۆژ، نوسینگەی کەرکوک
بەمەبەستی دروستکردنی لیستێکی ھاوبەش بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق، کەسی یەکەمی حزبە کوردستانیەکان لە کەرکوک کۆدەبنەوە.


کەمێک پێش ئێستا کەسی یەکەمی حزبە کوردستانیەکان لە کەرکوک جگە لە پارتی و سۆشیالیست گەیشتنە بارەگای مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبونەوە لەبارەی دورستکردنی لیستێکی ھاوبەش بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی بۆ دوارۆژ وتی "کەسی یەکەمی حزبە کوردستانییەکان لەکەرکوک بە گرنگی دەزانین لیستێکی ھاوبەشمان ھەبێت بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و کەرکوک، لەبەرئەوە کەمێکی تر کۆبونەوەکە دەستپێدەکەین، بۆ تاوتوێکردن و وەرگرتنی بۆچونەکان لەبارەی یەک لیستییەوە".

وتیشی "جگە لە پرسی ھەڵبژاردنەکان، تاوتوێی دۆخی ئەمنی شارەکەو پۆستی پارێزگار دەکرێت".

پێشتر لەئاستی پەیوەندییەکانی حزبە کوردستانییەکان لە کەرکوک کۆبونەوە لەبارەی یەک لیستی بۆ ھەڵبژاردنەکان کرابوو کە تەواوی حزبەکان رازەمەندیان نیشاندابوو تاوه‌کو بە یەک لیست لەکەرکوک بچنە پرۆسەی ھەڵبژاردنەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure