ئاگادارییه‌ك له‌كاره‌بای سلێمانییه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیان

هەواڵ / کوردستان :: 07/01/2018‌ :: 9547‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاگادارییه‌ك ئاڕاسته‌ى دانیشتوانی سلێمانی ده‌كات كه‌ هه‌ركه‌سێك داواى پاره‌ی كاره‌بای لێكردن نه‌یده‌ن، چونكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌وانه‌وه‌ نییه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى له‌ئاگادارییه‌كدا بۆ دانیشتوانى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت "ئاگادارى دانیشتوانى پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌ندێك خه‌ڵك به‌ناوى فه‌رمانگه‌كانى كاره‌با، پاره‌ له‌هاوڵاتیان كۆده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ  چاكسازى تۆڕى كاره‌با و محه‌ویله‌كان، هه‌موان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ لایه‌نى كاره‌باوه‌ نییه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات "به‌فه‌رمی ده‌زگانى پۆلیس و ئاسایشیان له‌و حاڵه‌تانه‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌، به‌وپێیه‌ى چاككردنه‌وه‌ى تۆڕه‌كانى و محه‌ویله‌كان ئه‌ركى ئێمه‌یه‌ وه‌ك لایه‌نى كاره‌با، بێ به‌رامبه‌ر چاك بكرێن".

رونیشیده‌كاته‌وه‌ هه‌ركه‌سێك داواى كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌ى كرد بۆ كێشه‌كانى كاره‌با، راسته‌خۆ  ده‌زگاكانى پۆلیس و ئاسایش ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure