ھێرش دەکرێته‌سەر پۆلیسی دوبز

هەواڵ / کوردستان :: 06/01/2018‌ :: 1019‌ جار بینراوە

دوارۆژ، نوسینگەی کەرکوک
حەشدی سووننی ھێرشیانکردەسەر بنکەی پۆلیسی قەزای دوبز لەرۆژئاوای کەرکوک، بە پاساوی ئازادکردنی دەستگیراوێک، بەڵام لەلایەن پۆلیسی قەزاکەوه‌ رووبەروویان بوونەوە.


نەقیب حەسەن شاوەیس ئەفسەر لە بنکەی پۆلیسی قەزای دوبز بە دوارۆژی راگەیاند "کاتژمێر ٩:٣٠ی ئەمشەو شەر لەنێوان چەند گەنجێکی کورد و عەرەب لە قەزای دوبز روویداوە، دواتر پۆلیس چووە شوێنی روداوەکەو کەسەکانی دەستگیرکرد، بەڵام حەشدی سووننی ھێرشی کردەسەر بنکەکەو ھەوڵی ئازادکردنی کەسەکانی خۆیانداوه‌".

وتیشی "ئه‌و كه‌سانه‌ نەیانتوانیوه‌ دەستگیرکراوەکە ئازاد بکەن و رووبەروویان بووینەوە، ھەرچەندە ھێزی دژەتیرۆری عێراقیش لەھەوڵی دۆزینەوەی شوێنی ئەو سەربازانەی حەشدی سووننین، تاوه‌کو دەستگیریان بکه‌ن و رووبەرووی دادگایان بکه‌نه‌وه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure